23/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام
-- (( به‌شی شه‌شه‌م )) --
عه‌لمانیه‌تی كوردی كه شۆراوهو له‌به‌رگیراوه‌ی عهلمایهتی عه‌ره‌بی و په‌روه‌رده بووی به‌رده‌م (كتێب) و (كاره‌كان)ی ئه‌وانه، چ وه‌ك نوخبه‌ی سیاسی یان نوخبه‌ی (رۆشنبیری)، واته هه‌ردوو نوخبه كوردییه عه‌لمانیه‌كه ئیلهامی فیكریی و فیعلیان له هه‌ردوو نوخبه عه‌لمانیه عه‌ره‌بیه‌كه وه‌رده‌گرن و به روونی له نوسین و نواڕینیان ده‌خوێنرێته‌وه كه چۆن دڵسۆزانه وهریانگێراوهته سه‌ر زمان و زه‌مینه كوردییه‌كه، كێیان هه‌یه له عه‌لمانیه‌كان شانازی نه‌كات به جمال عبدالناصرو ناصرییهتهوه؟!، كێیان هه‌یه دڵی لێنهدانت و به ئاشكرا گه‌شكه نه‌كات به سه‌ركه‌وتنی هه‌ر باڵێكی عه‌لمانی عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ر ره‌مزی دیكتاتۆریه‌ت و گه‌نده‌ڵیی و مرۆڤ كوژیش بێت؟!، كام كه‌ناڵی میدیایی عه‌لمانی كوردی هه‌یه به راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ خزمه‌تی خۆرایی و زۆریش دڵسۆزانه نه‌كات به عه‌لمانیه ئینقلابچییه‌كان له میسر‌و شوێنهكانیتر؟!، كێ له عه‌لمانیه كورده‌كان هه‌یه كۆیله‌ی به‌رده‌م كتبهكانی ته‌هتاویی و خهیرهدینی تونسی و ئه‌ركۆن و شه‌حرور و جابری و ئه‌بو زه‌ید و جمال البنا و نه‌وال سه‌عداویی و ئه‌دۆنیس و هتد نه‌بێت؟!،ئه‌مه‌یان پێ عه‌یب و شوره‌یی نیه‌و له‌خه‌ڵكیان كردووه‌ته موجیزه‌یه‌كی كوردانه‌و گوایه فیكری (عه‌لمانیه‌تی كوردیی) به‌رهه‌می عه‌قڵی سه‌ران وته‌بێژانی ئه‌و ره‌وته خۆیه‌تی و بیرێكی خۆماڵی به‌رهه‌می هێناوه!. له‌وه بێ شه‌رمانه‌تر عه‌لمانیه‌تی كوردی دێن و ده‌بارێنه سه‌ر ئیسلامخوازانی كوردستان و تۆمه‌تی دژه نه‌ته‌وه بوون و نانیشتمانی بوون و هاورده‌كارانی كه‌لتوری عه‌ره‌بی و سه‌پێنه‌ری ئیسلامی عه‌ره‌بی ساغ ده‌كه‌نه‌وه به‌سه‌ریاندا، وه‌لێ له‌وه خۆیان كهڕوكوێر كردووه كه ئه‌وه ئه‌وانن دووانه‌ی ته‌رجه‌مه‌كراوی كه‌لتوری خواروخێچی (عروبه) و (عه‌لمانیه‌تی) عه‌ره‌بیان له‌خراپترین وێنه‌یدا كردووه‌ته كوردی و وڵاتی ئێمه‌یان پێ پڕكردووه له گه‌نده‌ڵی فیكری و گێڕكردنی هه‌موو جومگه سیاسی و ئابووری و په‌روه‌رده‌ییه‌كان هتد.
8- عه‌لمانیه‌تی كوردیی جه‌نگی ده‌روونیان له رێگه‌ی میدیای تایبه‌ت و حیزبیه‌وه به‌رده‌وامه له‌دژ ده‌نگ و دیارده ئیسلامییه میللی و مێژوویی و فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌سایه‌تیه قهڵهمدارهكان، بۆ نمونه ئه‌وه‌نده‌ی ماندوو مردوون بۆ سه‌ری ساڵی زایینی و ساڵرۆژی (مه‌سیح) و گاوره‌كان و ڤالانتاین و جه‌ژنه‌كانی یه‌زیدیی و هتد هیچ ئه‌وه‌نده گرنگی ناده‌ن به جه‌ژنی موسڵمانان!، هه‌روه‌ها سرودی شه‌وانه‌و رۆژانه‌ی كه‌ناڵه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی هاوار ده‌كه‌ن كه یهزیدین و كاكه‌یین و شهبهكین و كوردین و بۆ جارێكیش غیره‌تیان نیه بڵێن موسڵمانین ئه‌گه‌ر بۆ ریكلام و درۆش بێت !!. ..