24/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاڵای (لااله الا الله) له ناوموسڵمان بۆچی؟
وه‌ڵامێك بۆ پرسیاره‌كه‌ی مامۆستا سه‌لیم شۆشكه‌یی
به‌رێز جه‌نابی مامۆستا سه‌لیمی خۆشه‌ویست هه‌رچه‌نده پێشنیاره‌كه‌ت بۆ برایانی كۆمه‌ڵه به‌ڵام من له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه‌هه‌موومان وه‌ك ئیسلامی بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ باشی و خراپی هه‌ریه‌كه‌مان له‌سه‌ر هه‌موومان حساب ده‌كرێت و مه‌سه‌له‌ی دروشمی(لااله الا الله)ش په‌یوه‌سته به‌هه‌موومانه‌وه، حه‌زم كرد ئه‌م چه‌ند تێبینییه بۆ جه‌نابت و برایانی كۆمه‌ڵیش بنووسم له‌م چه‌ند خاڵه‌دا:
1- سه‌ره‌تا ئه‌و هه‌موو ئه‌ستۆپاكییه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌یكه‌یت كه‌هه‌مووی موسڵمانه‌و خۆی به‌خاوه‌نی لااله الا الله ده‌زانیت پرسیار له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی بوونی حزبی ئیسلامیش له‌م كۆمه‌ڵگه موسڵمانه یه‌كتاپه‌رسته‌دا دروست ده‌كات و ده‌وترێت كه‌واته ئه‌ی حزبی ئیسلامیمان بۆچییه؟
2- له‌ناو فه‌رمووده‌و مێژووی ئیسلامدا قسه له‌سه‌ر‌ئاڵا كراوه‌و شتێكی تازه داهێنراو نییه، له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم ئاڵا هه‌بووه كه له‌سه‌ری نووسراوه (لااله الاالله محمد رسول الله)، هه‌روه‌ها مێژوونووسانی دێرینی ئیسلامیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه كه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا ئاڵای (لااله الاالله محمد رسول الله) هه‌بووه‌و دواتریش له‌سه‌رده‌مه‌كانی راشیدین و ئه‌مه‌وی عه‌باسی و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كانی فاتیمی و موه‌حیدن و تا سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیش ئه‌و ئاڵایه هه‌بووه كه به‌خه‌تی سولس و به‌دوو دێڕی له‌سه‌ر یه‌كدانراو له‌سه‌ر ئاڵاكه نووسراوه(لااله الاالله محمد رسول الله).
جگه له‌ئاڵا له‌سه‌ر دروای ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش دروشمی(لااله الا الله محمد رسول الله) هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب به‌دواوه تا كۆتایی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئه‌م دراوه‌ش براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هیچ زانایه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ته كێشه ئه‌م دراوه ئه‌چێته هه‌موو جێگایه‌ك و ده‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی و به‌رپێ. دیاره هه‌موومان ئاگاداری نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ریشین صلی الله علیه وسلم كه‌ده‌ینارد بۆ پاشا‌و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و كاته‌و دروشمی(لااله الاالله محمد رسول الله)شی له‌خۆ گرتبوو.
له‌وانه‌ش گرنگتر وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك كه(لااله الاالله) دروشمی بنه‌ره‌تی سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رمان بووه(صلی الله علیه وسلم) ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه‌كردبوویه ویردی سه‌ر زمانی و به‌موشریكینی قوره‌یشی ده‌وت(قولوا لااله الاالله تفلحوا) خۆ دیاره كۆمه‌ڵگه‌ی قوره‌یش باوه‌ڕی به(الله) هه‌بوو به‌ڵام به‌و تێگه‌یشتنه عه‌قائیدییه ته‌وحیدییه‌ی پێغه‌مبه‌ر نا. به‌هه‌رحاڵ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رو سه‌حابه‌و ژیاری ئیسلامیمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وكات به‌هه‌ر حاڵ پێویستمان به‌م ئاڵایانه‌و حزبی ئیسلامی نابێت.
3- ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئاڵایه ته‌نها له‌كاتی شه‌ڕو جه‌نگدا به‌كار هاتووه ده‌پرسم ئایا موسڵمانانی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ئایدۆلۆژی و ژیاری و شارستانی و كلتووری و عه‌قائیدیدا نین؟ خۆ جه‌نگ هه‌ر بریتی نییه له شه‌ڕه شمشێرو شه‌ڕه كاتیۆشاو شه‌ڕی سوپا سه‌ربازییه‌كان، له‌م شه‌ڕانه‌دا موسڵمانان به‌ده‌گمه‌ن شكستیان هێناوه، شكستی گه‌وره‌ی موسڵمانان له‌شه‌ڕ شوناسدایه كه ورده ورده كاڵ ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش به‌حه‌زفكردن و لادانی دروشمه عه‌قائیدی و ژیارییه‌كانمان.
4- ئاماژه‌ی ناو خاڵی سێیه‌می جه‌نابت ده‌رباره‌ی زاراوه‌ی (ئه‌میر)، من پێم وایه ئه‌میر جوانترین وشه‌یه كه له‌مێژووی ئێمه‌و ده‌ره‌وه‌ی مێژووی ئێمه‌شدا هه‌یه‌و تائێستاش ئه‌و وشه‌یه له‌زۆر شوێنی تر به‌كار دێت، بۆیه پێشنیار‌و داوام له‌برایانی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه ئه‌و وشه‌یه نه‌گۆڕن و هه‌رچی زاراوه‌ی ئایینی و ژیاریی ترمان هه‌یه با له‌ناو كاری رێكخراوه‌یی خۆماندا ته‌وزیف بكرێت.
5- پێم سه‌یره كه له‌خاڵی چواره‌مدا جه‌نابت ده‌ڵێی خه‌ڵك كۆمه‌ڵی ئیسلامی به(لااله الاالله) ناناسێته‌وه به‌ڵكو به‌ڕه‌نگه پرته‌قاڵییه‌كه‌و ره‌وشتیاندا وه‌ك موسڵمان ده‌بێ بیانناسنه‌وه.. به‌ڵام مامۆستا تۆ پرسیارت له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی ئاڵای لااله الاالله دروست كردووه‌و ده‌لێیت ته‌نها له‌حه‌دیسه لاوازه‌كاندا هاتووه، به‌ڵام شه‌رعیه‌تت به ره‌نگی پرته‌قاڵی داوه كه حه‌دیسی لاوازیشی له‌سه‌ر نه‌هاتووه؟ پاشان ئه‌خلاقی ئیسلامی ته‌نها چه‌ند موماره‌سه‌یه‌كی مه‌یدانی دابڕاو نییه له دروشمه ئایینی و ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌تی جه‌نبه عه‌قائیدییه‌كه‌ی كه به(لااله الا الاالله) ده‌ست پێ ده‌كات.
6- له‌خاڵی پێنجه‌میشدا كه‌ده‌ڵێیت: (باشه که پرسیار بکه ین بڵین برایان ده تانه‌وێت به‌م درشمه چی به کۆمه‌ڵگا بڵێین ده‌بێ چ جوابێکمان ده ست که‌وێ باشه که‌سێک دێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ئه‌م لا اله الا الله محمد ڕه سول الله یه ده‌بینێ ده‌نگی پێنادات حوکمی چیه؟
جه‌نابت لێره‌دا په‌نجه‌ت خستووه‌ته سه‌ر دردو دائه‌كه به‌ڵام بمبوره كه ده‌ڵێم له‌ده‌واو چاره‌سه‌ره‌كه‌یدا نه‌تپێكاوه.. گه‌وره‌ترین تاوانی ئیسلامییه‌كان كه‌زۆرێك له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی رابوونی ئیسلامی پێ له‌بار برا بریتییه له‌كورتكردنه‌وه‌ی هه‌موو كاری ئیسلامی و بانگه‌وازه‌كه‌ی له‌حزبایه‌تی و هه‌ڵبژاردندا، واته كورتكردنه‌وه‌ی له‌سیاسه‌تدا، له‌سه‌ره‌تاوه به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی(لااله الاالله)و (الإسلام هو الحل) و دروشمه ئیسلامی و عه‌قائیدییه‌كانیترمان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی خۆمان و خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكانه به‌كار ده‌هێناو كۆڕ‌و جموجوڵی هۆشیاری و په‌روه‌رده‌یی ناو مزگه‌وته‌كان جیلێكی پێگه‌یاندو به‌و دیارده‌یه وترا(ڕابوونی ئیسلامی)و بێداربوونه‌وه‌ی موسڵمان، به‌ڵام كاتێك باره‌گا حزبییه‌كان و ناوه‌ندو سه‌نته‌ره رێكخراوه‌ییه سێبه‌ره‌كانی حزب كرانه به‌دیلی چالاكی و جموجوڵی په‌روه‌رده‌یی ناو مزگه‌وت و دواتر دروشمه پیرۆزه‌كان ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردن و كاری حزبایه‌تی به‌كار هێنرا موسیبه‌ته‌كه خوڵقاو كاری حزبایه‌تییه‌كه‌شمان ورده ورده فۆرم و شێوازی حزبه غه‌یره ئیسلامییه‌كانی وه‌رگرت كه‌ئێستا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌رۆین هه‌موو مۆركێكی ئیسلامی به‌رواڵه‌ت و دروشمه‌كانی حزبیشه‌وه نه‌هێڵین، ده‌بوو جه‌نابت وه‌ك بانگخوازێكی ئیسلامی پرسیارت له‌سه‌ر جۆری حزبایه‌تییه‌كه‌و هه‌یمه‌نه‌ی سیاسه‌ت به‌سه‌ر كاری ئیسلامی‌دا دروست بكردایه نه‌ك بوونی دروشمی (لااله الاالله..)كه‌ت لاببوایه به‌كێشه‌یه‌كی گه‌وره.
منیش ده‌ڵێم جه‌نابت راست ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر ئێمه پێویست بێت كارمان ته‌نها حزبایه‌تی و ململانێی سیاسی و هه‌ڵبژاردن و گه‌یاندنی خه‌ڵكانێك بێت به‌پۆست پله‌ی سیاسی و حكومی، گوناهێكی گه‌وره‌یه به‌ناوی خوا‌و لااله الاالله و ئیسلامه‌وه ئه‌م تاوانه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت به‌شێك بێت له‌كاری ئیسلامیمان نه‌ك هه‌مووی ئه‌وكات ده‌بێت كارمان بۆ به‌ئیسلامیكردنی هه‌موو كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌بێت و چه‌مكه ئیسلامییه‌كانی خۆمان بێنینه‌وه پێشێ و هیچ حه‌زه‌رو شه‌رمێك له‌م روه‌وه ئاراسته‌ی كارمان به‌لاڕێدا نه‌بات.
7- له‌خاڵی شه‌شه‌میشدا كه ده‌فه‌رموویت شوێن كام دروشم بكه‌وین ئه‌وه‌ی داعش یان ئه‌وه‌ی جه‌بهه‌ی نوصره یان ئه‌وه‌ی سعودیه یان ئه‌وه‌ی ئێران..؟ به‌داخه‌وه ئه‌م ئیشكال و پرسیاره‌ی جه‌نابت بۆت دروست كردووین هه‌مان پاساوی عه‌لمانییه‌كانه بۆ به‌عه‌لمانیكردنی كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كان كه‌پێمان ده‌ڵێن ئیسلامی سعودی یان ئیسلامی ئێرانی یان ئیسلامی ئیخوانی یان ئیسلامی داعشی یان شیعی یان سوننی بكرێته مه‌رجه‌ع بۆ به‌ئیسلامیكردنی بزووتنه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بووه كه‌واته با ئایین له‌ژیانی گشتی دوور بخه‌ینه‌وه‌و عه‌لمانیه‌ت بكه‌ینه چاره‌سه‌ر!.. ئه‌گه‌ر هه‌مه جۆرییه‌كه‌ی جه‌نابت چاره‌سه‌ر نه‌بێت به‌لادان و لابردنی دروشمی (لااله الاالله..) نه‌بێت، كه‌واته هه‌مه‌جۆرییه‌كه‌ی عه‌لمانییه‌كانیش به‌لادانی ئیسلام نه‌بێت چاره‌سه‌ر نابێت، حاشا.. پاشان كه‌ی ئه‌م (لااله الا الله محمد رسول الله)یه‌ی سه‌ر ئاڵاكه‌ی كۆمه‌ڵ له‌وه‌ی داعش و ئێران و سعودیه‌و بۆكۆ حه‌رام ده‌چێت؟
8- خاڵی حه‌وته‌می جه‌نابیشت كه ده‌ڵێیت ئه‌و ئاڵایه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌وێت یان ده‌خرێته ژێر پێ، پێشتر هه‌ندێ له‌زانایانی ناو كۆمه‌ڵ ئه‌و پرسه‌یان تاوتوێ كرد‌و به‌ڵگه‌ی دروستیشیان له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و دروشمه هێنایه‌وه‌و قسه‌كانیشیان مه‌عقول و به‌ڵگه داربوون، ئه‌وه‌ی پێم سه‌یره ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه جه‌نابت كردووته به به‌ڵگه‌ی به‌كار نه‌هێنانی دروشمه‌كه له‌و كاتانه‌دا كه ئایه‌ته‌كه دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و پرسه‌وه نییه، بگره هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌شه جه‌نابت به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی (لااله الا الله محمد رسول الله) به‌جنێودان بشوبهێنی: (وَلاَ تَسُبُّواْ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّواْ ٱللَّهَ عَدْواً بِغَيْرِ عِلْمٍ..).
9- خاڵی كۆتایی عه‌رزت ده‌كه‌م كه به‌ئاشكرا دیاره هه‌موو ئه‌م ته‌حه‌فوزكاریانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه كه رۆژێك باس له‌لادانی وشه‌و پاشگری ئیسلامیی حزبه‌كان ده‌كرێت و جارێك باس له‌لابردنی دروشمی (لااله الاالله..)ده‌كرێت ده‌ره‌نجامی فشاری واقیعه‌كه‌و شكستێكی گه‌وره‌ی ده‌روونییه كه‌دووچاری موسڵمانان بووه له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو شاڵاوه دڕندانه‌یه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵاته سیكۆلاره ئیستیبدادییه‌كان ده‌یكه‌نه سه‌رمان، كاردانه‌وه‌ی ئێمه‌ی ئیسلامیش خه‌ریكه ته‌نها ده‌بێته رازیكردن و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ واقیعه گه‌نده‌ڵ و خراپه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دنیای ئیسلام،..
هیوادارم به‌سنگێكی فراوانه‌وه ره‌خنه‌كانم قبوڵ بكه‌یت و برایانی كۆمه‌ڵیش وه‌ك هه‌ندێ تێبینی برایانه لێم وه‌ربگرن به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه‌خۆیان بۆ كۆنگره ئاماده ده‌كه‌ن.