24/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جبوری: دۆسێی پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدین پێویستی بە ھاوکاری زیاتر ھەیە
له م باره يه وه نوسینگەی ( سەلیم جبوری) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە کە " جبوری" لە میانی پێشوازیکردنی لە " ستیوارت جونز" باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دواترین پێشھاتە ئەمنییەکانی پارێزگای ئەنبارو سەڵاحەدینیان تاوتوێکردووەو, جبوری، تەئکیدی کردۆتەوە لەسەر گرنگی پێشکەشکردنی ھاوکاری زیاتر لەسەر ئاستی ئەمنی و یارمەتیدانی ئاوارەکانی وڵاتەکە.
هاوكات ئەوەشی خستەڕوو کە دۆسێی ھەردوو پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدین پێویستی بە ھاوکاری زیاتر ھەیە تاوەکو لەو پێشڕەوی و سەرکەوتنانەی تا ئێستا بەدەست ھاتووە بەردەوام بن.
لای خۆشیەوە, باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەمەبەستی بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتەکەدا بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی عێراق لە روبەڕوبوونەوەو بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش