فیکری سیاسی ئیسلامی لە نێوان خەڵکی و خەیاڵدا..١
25/04/2015 نوسەر: bzavpress

فیکری سیاسی ئیسلامی لە نێوان خەڵکی و خەیاڵدا..١

بەشی یەکەم

ماوەی ١٠٠ ساڵ زیاترە لە رۆشنبیرو زاناو بانگخواز و تەنانەت کادێرە حیزبیە ئیسلامیەکانیش زۆر بەدەگمەن باس لە فیکری سیاسی ئیسلامی دەکەن .
لەناو خەڵکی موسڵماندا وای لێهاتووە کە زۆر نامۆ و نا- ئاشنایە بە گوێی خەڵکی ئەوەندەی کە دەنگ بە دیموکراسی و سیستەمی ڕۆژئاوای بەرزکراوەتەوە، ئەوەندە باسی فیکری سیاسی ئیسلامی نەکراوە..
کەواتە ئەوەی باسی دەکەم بۆ ئەم ڕەوەندە زۆر نوێییە..

ئیبن و خەلدون دەڵێت: "له‌سه‌ره‌تای هه‌موو شکستێکدا خه‌ڵکانێك دوچار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی شوێن که‌وتووی به‌رانبه‌ره‌که‌یان بن.. ده‌بنه‌ دواکه‌وتووی ئه‌و دید و بۆچوونانه‌ی که‌ دوژ‌منه‌که‌ی ده‌یسه‌پێنێت به‌ سه‌ریدا" ،.. له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی زۆر له‌و باشتر بێت،راستیشە جەلالەدینی کوڕی خەواریزم شا کە تەتار هاتە ناو ووڵاتی موسڵمانان ئەویش سیستەمە ئیسلامیەکەی جێهیشت سەرسام بوو بە سەرکەوتنی تەتار ومەغۆل .. ئەوان چیان کرد ئەمیش دەیکردەوە لە تاڵانی بڕۆییو ووێرانکردنی شارو گەلان، تا لە کۆتایدا بەدەستی جوتیارێکی کورد مەلی بە پێڵەکەی دەستی پەڕاند.

ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر هەیە، ئەویش ئەوەیە.. بەشێکی زۆر لە موسڵمانان و ئیسلامیەکان، خۆیان تێنەگیشتون لە فیکری سیاسی ئیسلامی بۆیە هیچ زانیاریەکیان نیە لەم بارەیەوەهەمیشە دەنگیان بە دیموکراسی رۆژئاوا بەرزە ، دوایان لێبکە زۆر نا-ئاشان بە سیستەمی ئیسلامی، تەنانە هەندێکیان ئەوەندە چاو قایمن دەڵێن: ئیسلام فیکری سیاسی باس نەکردوە!.
لێرەدا.. دەچمە ناو باسەکەوە .. هەموو تیرۆرێك کە مێشکدا گەڵالە دەبێت وپاشان لەسەرکاغەز دەنوسرێت پاشان خەڵکی بۆ پەرەوردە دەکرێت، تا پیادە ببێت..
بۆیە من پێم وایە سەرەتا لە ئیسلامدا فیکری سیاسی تەنها تیۆر نیە ، واتا بە مانای ئەوەی زادەی فیکری مرۆڤ بێت، مرۆڤ دەستی هەبێت تێیدا بە تەنها..نا-بەڵکو.. بەشی سەرەکی لەلایەن خوای موتەعالەوە سەرچاوە دەگرێت کە حاکمیەتە ..و حەتمەیە، بەشێکی تریشی سیاستە کە لە فیقهەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئیجتیهادی مرۆڤەکانە ، کێشەکە لەودایە تا ئێستاش جیاوازی لە نێوانی حاکمیەت و سیاسەت نەکراوە لە ناو هەندێك لە رۆشنبیراون لێکۆڵەرەوانی ئیسلامو غەیری ئەوانیش..
من لێرەدا وەك موسڵمانێکی ئوصوڵی بیرو بۆچونی خۆم پێشکەش دەکەم و بە شێوەی بەراورد ، بێئەوەی رەخنە لە بەرانبەر بگرم ، هیچ پەیوەندیم نیە بەسەر فیکرەسیاسیەکانی بەرانبەر هەر لە لیبراڵی و شوعیەکانو ..هتد ، بەڵکو- ئەگەر نمونەش بهێنمەوە بۆ تێگەیشتنە لە فیکری سیاسی ئیسلامی بەبەراورد.
رۆژئاوا خاوەنی فیکری سیاسی خۆیەتی و بەرهەمی هێناوە لە ئەنجامی ساڵانیکو چەند سەدەیەك.. منیش بۆ خۆم خاوەنی فیکری سیاسی خۆمم وەك موسڵمان مەبەستمە، ئەو ئەگەر سێ پایەی گرنگی هەیە بۆ ئەم سیستەمە بینای ژیار و شارستانیەت و دەوڵەتی خۆی کردوە.. کە بریتیە : لە عەلمانیەت ، دیموکراسی، مەدەنیەت.
- عەلمانیەت واتا ئەقڵانیەت سەنتەری سەرەکییە ، لە بەشەکانی تردا زیاتر شیکاری لەسەر دەکەم..
- دیموکراسی: گەل؛ خاوەن بڕیارەوبەژدارێکی کارای دەسەڵاتە ..
- مەدەنیەت: ماف و ئەرک ئینتیما و .. لەگەڵ شیکاری زیاتر لە داهاتودا
بەبێ ئەم سێ پایەییە سیستمی فیکری سیاسی رۆژئاوا هیچ بوونی نیە ومانایشی نییە، بەبێ هیچیان تەواو نابێت و وەك خۆیان دەڵێن ناتەواو ناتەندروستە.
ئیسلام خاوەنی سێ چەمکی گرنگی دەمەزرێنەری فیکری سیاسییە، ئەویش دەتوانین ناوی بنێین هەرمێکی سێ کوچکەیی کە بیناکراو لە لوتکەوە بۆ دامێن بریتین لە : خوا و مرۆڤ، مرۆڤ و مرۆڤ، مرۆڤ و مادە(ژینگە)..
لەناو هەناوی ئەم سێ کوچکەیەدا یاخو سێ گۆشەیەدا لەشێوەی دیوار تایبەتمەندیەکانی خشت لەسەر خشت دانراوە..
کە بریتین لە:
-سیستەمی باوەڕ
- سیستەمی بەندایەتی
- سیستەمی پەیوەندیەکانی دەوروبەر
- سیستەمی کۆمەڵایەتی لە کلتور دابونەریت
- سیستەمی ئابوری و مامەڵە کردن
- سیستەمی دەستوری ودادگەریو ئیداری
- سیستەمی دەولی
ئەم دیوارانە هەریکە پێویستی بە شیکاریو باسی تایبەتی خۆی هەیە کە لە بەشەکانی دیکەدا رۆشن دەکەمەوە..