25/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جوتیار نوری: یه‌كێتی ده‌یەوێ سیستمی حوكمڕانی هه‌رێم بگۆڕێت
جوتیار نوری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕايگه‌یاند، وه‌ك یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت سیستمی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت، سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت به‌په‌رله‌مانی.
وتيشى :"هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه به‌س نیه، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌م بكرێنه‌وه‌و به‌گوێره‌ی یاسا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریبكرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، باسیان له‌وه نه‌كردوه كێ سه‌رۆكی هه‌رێم بێت، به‌ڵكو قسه‌یان له‌سه‌ر جۆری سیستم‌و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان كردوه، بۆ ئایندهی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ده‌ستورێكی دیموكراسی هه‌بێت.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكرد، به‌و سیستمه‌ی كه ئێستا هه‌یه ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانن چالاك بن‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌كار بهێنن.