25/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پەرلەمان داواكارییەكی پارتی رەتدەكرێتەوە
لەوبارەیەوە محەمەد عەلی وتەبێژی فڕاكسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی كوردستان بەپێگەی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندووە: وەكو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ئێمە لەبارەی دروستكردنی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوورەوە ئەوەیە، كە هەموو پێكهاتەو نوێنەری ئەو لایەنانەیش كورسی پەرلەمانیان نییە، نوێنەریان لەو لیژنەیەدا هەبێت".
بەپێی زانیاریەكان هەر یەكە لە فراكسیۆنی گۆڕانو یەكێتیو كۆمەڵو یەكگرتوو ئەو داواكارییەی پارتیان رەتكردوەتەوەو ئاماژەیان بەوە كردوە كە پێویست ناكات ئەو حزبانەی نوێنەریان لەپەرلەمان نییە لە لیژنە 21 كەسیەكەدا هەبن.
رونیشیكردەوە كە لیژنەكە بەرێككەوتن بڕیارەكان دەدات نەك بەپێی زۆرینەو كەمیینە، ئەوەشی خستەڕوو هێنانی هەر لایەنو گروپی تر بۆ ناو ئەو لیژنەیە بۆ مەبەستێكی دیاری كراوە، ئاشكراشی كرد ئەوان وەك فراكسیۆنی گۆڕانو یەكێتیو كۆمەڵاو یەكگرتوو ئەوە رەتدەكەنەوەو پێی رازی نابن.