19/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایا ده‌شێت که ده‌ست پێش خه‌ری بکرێت له دا‌و کردنی ئاشتیدا ؟ ٣٠
و/ لقمان امین
ئه‌م باسه‌ش جێگای ناکۆکی و جیاوازی بیر‌و ڕایه له نێوان زانایاندا له‌سه‌ر دوو ببیرو بۆ چون .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1_ هه‌ندێك له زانایان ده‌ڵێن به‌ڵێ ده‌شێت ئه‌گه‌ر ئیمام یان سه‌رکرده ئه‌وه به‌باشی بزانێت و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌و کاره‌ی کردووه له په‌یمانی حوده‌ی بییهدا و ناچاریش نه‌بوو به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌وه ئه‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه که ده‌فه‌رمووێت :{ وَإِنْ جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (61) } ئه‌وه‌شیان کردوه به‌به ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگر به‌ست بکرێت به بێ زه‌روره‌ت و ناچاری هه‌روه‌کو ئیمام سیوطي له کیتابی (الأکلیل ) دا ل /136 باسی کردووه .
إبن الرشد له کیتابی (بدایة المجتهد ) ج/1 ل /387 دا ووتوویه‌تی :( هه‌ندێ ڕیگه‌یان پێ داوه که ده‌ست پێش خه‌ری بکرێت بۆ په‌یمانی ئاشتی به‌بێ هیچ هۆکارێك ئه‌گه‌ر سه‌رکرده به‌قازانج و سوودی زانی بۆ موسڵمانان ) ئه‌وه‌شی بیر‌و بۆ چوونی إبن القیم هه‌روه‌کو له (الزاد ) ج/ 3 ل/ 304 دا ووتوویه‌تی ( سهشێت که ده‌ست پێشخه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌ی موسڵمانانه‌وه بکرێت بۆ په‌یمانی ئاشتی ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ی به قازانجی موسڵماننان زانی و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکات که ئه‌وان داوا بکه‌ن ).
2_ هه‌ندێك له زانایان وای ده‌بینن که نابێت موسڵمانان ده‌ست پێشخه‌ر بن له داوا کردنی په‌یمانی ئاشتی له دوژمن یان هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان هه‌ر ده‌بێت ئه‌وان داوای بکه‌ن و پاشان موسڵمانان قوبوڵی بکه‌ن له سه‌ر ئه‌و ووته‌یه‌ی خوای گه‌وره که ده‌فه‌رمووێت : { فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ ( 35) } سوره‌تی النساء، قادة ده‌ڵێت :( ناشێت یه‌که‌م کۆمه‌ڵ ده‌ست پێشخه‌ری بۆ لای ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی تر بکات ).
إبن الرشد له ( البدایة المجتهد ) ج /1 ل ،387 دا ده‌ڵێت :( کۆمه‌ڵێك ڕێگه‌یان پێ نه‌داوه ته‌نها مه‌گه‌ر له ناچاری و زه‌روره‌تدا بێت بۆ سه‌ر ئه‌هلی ئیسلام له فیتنه‌ی ئه‌و شتانه بترسن ).
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که نابێت و ڕێگه نه‌دراوه که ده‌ست پێشخه‌ر بن بۆ په‌یمانی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن ئایه‌تی فه‌رمانکردن به کۆشتار نه‌سخ بۆته‌وه به ئایه‌تی ئاشته‌وای که ده‌ڵێت نابێت په‌یمان ببه‌ستن له سه‌ر ئاشته‌وای مه گه‌ر بۆ زه‌روره‌ت و ناچاری بێت ئایه‌ته‌که‌ی سوره‌تی الأنفال که ده‌فه‌رمووێت :{ وَإِن جَنَحُواْ لِلسّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا } ئه‌و ئایه‌ته نه‌سخ کراوه‌ته‌وه به ئایه‌تی سوره‌تی (البراءة ) هه‌روه‌کو له إبن عباس ه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه . السیوطي له کیتابی (الإکلیل) ل/239 دا ده‌ڵێت :{ فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ }ده‌ڵێت : ئه‌ممه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که قه‌ده‌غه کراوه ئاگر به‌ست بکرێت له‌گه‌ڵ کافرودا مه‌گه‌ر له کاتی زه‌روره‌تدا بێت ، حه‌رامه واز له جیهاد کردن بهێنرێت مه‌گه‌ر توانایان نه‌مێنێت ).
عزی کوڕی عبد السلام له کیتابی (الإحکام الجیهاد ) ل/107دا ده‌ڵێت:( ئێمه داوای په‌یمانی ئاشته‌وای ناکه‌ین و ده‌ست پێشخه‌ر نابین چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : { فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ ( 35) } سوره‌تی النساء ، هه‌روه‌ها ناو نیشانێکی تری هه‌یه که‌له قورئاندا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه بۆ په‌یمان به‌ستن که به‌شی ئیسلامه که ده‌فه‌رموێت :{ وَإِن جَنَحُواْ لِلسّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكّلْ عَلَى اللّهِ } سوره‌تی الأنفال .
فتحي الدریني له کیتابی ( خصائص التشریع ) ل، 101دا ده‌ڵێت ( ئیسلام و موسڵمانان قوبوڵی ده‌که‌ن دوژمنان په‌نایان برده به‌ر په‌یمانی ئاشته‌وای بۆ کۆتای هێنانی شه‌ڕو کوشتار به هۆی بێ توانای یه‌وه ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :{} له‌وێشدا شه‌ڕو کوشتار کاری خۆی کردووه ته‌واو بووه مه‌به‌سته‌کانی کاتێك که موسڵمانان په‌نا نابه‌نه به‌ر شه‌ڕو کوشتار ته‌نها له‌کاتی زه‌روره‌ت و ناچاریدا نه‌بێت که بۆ خۆی ده‌ری ده‌بڕێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات ).
ئایا ئه‌و ئایه‌ته‌ی له سوره‌تی الأنفال (جنحوا للسلم ) نه‌سخ بۆته‌وه ، حوکمی نه‌مابێ ؟
ئه‌م باسه دوو بۆچونی له سه‌ره .
1_ ئیمام القرطبي ،ج/8 ل، /27 دا ووتوویه‌تی :( خه‌ڵکی جیاوازی بیر‌و ڕایان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته ، ئایا نه‌سخ کراوه‌ته‌وه یان نا ؟
قتادة و عکرمة ده‌ڵێن : نه‌سخ کراوه‌ته‌وه به‌ووته‌ی خوای گه‌وره که ده‌فه‌رمووێت:{ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ} و{وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً } پاشان ده‌ڵێت سوره‌تی التوبة هه‌موو واز هێنانێکی نه‌سخ کردۆته‌وه هه‌تاوه‌کو شه‌هاده‌ت ده‌هێنن و ده‌ڵێن (لا اله إلا الله )وإبن عباس ده‌ڵێت : ئه‌و ئایه‌ته‌ی که ئه‌وانه‌ی نه‌سخ کردۆته‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌یه که ده‌فه‌رمووێت :{ فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ ( 35) } سوره‌تی النساء } .
وه هه‌ندێك له له زانایان ده‌ڵێن ئه‌و ئایه‌ته نه‌سخ کراوه‌ته‌وه ، به هه‌مان شێوه ئیمالقرطبي ده‌ڵێت :،ج/8 ،ل /27 دا ده‌ڵێت:( وتراوه نه‌سخ نه‌کراوه‌ته‌وه به‌ڵکو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی گه‌یاندووه که (الجزیة ) سه‌رانه‌ی ساڵانه دابمه‌زرێنێت و وه‌ربگیرێت له‌و کافرانه‌ی که‌له خاك و ژێر ده‌ستی موسڵمانان ده‌ژین هه‌روه‌کو پێگه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ی کردووه ، ئیمامی عمر ی کوڕی خطاب و پاش ئه‌وانیش زۆرێك له پێشه‌واو سه‌رکرده‌کان له ووڵاتی فارس ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که توانایان هه‌بووه که بنه‌بڕیان بکه‌ن به‌ڵام سه‌رانه‌ی ساڵانه‌یان لێ وه‌رگرتوون و وازیان لێیان هێناوه که‌له سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان بمێننه‌وه .
السدي وإبن زید ووتوویانه وو توویانه مانای ئه‌م ئایه‌ته : ئه‌گه‌ر داوایان کرد که په‌یمانی ئاشتی ببه‌ستن به‌ده‌نگییانه‌وه بچۆ قوبوڵێ بکه ئاشته‌وای به‌ر قه‌رار بکه و نه‌سخ نه‌کراوه‌ته‌وه ).
إبن الکثیر ،ج3 ،ل/ 34 داده‌ڵێت :(ئه‌گه‌ر دژایه‌تی تیان کرد‌و شه‌ڕو کوشتارتیان کرد ئه‌وا تۆش ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم کۆشتارییان بکه ڕووبه‌ڕووییان بوه‌سته‌وه ئه‌گه‌ر باڵیان بۆ ئاشتی کێشاو شۆڕیان کرد تۆش ئاشتهوهبه له‌گه‌ڵیاندا ، هه‌ربۆیه موشریکه‌کان له سوڵحی حوده‌ی بییهدا که داوای حاشتهواییان کرد بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وه‌ڵامی یانی دایه‌وه‌و ڕازی بوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ مه‌رجی تردا .........علی کوڕی إبو طالب ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله عله وسلم که فه‌رموویه‌تی :( إنه سیکون اختلاف أوامر فإن استطعت أن یکون السلم فافعل ) واتا :سه‌رده‌مێك دێت که بیر‌و بۆ چوونی فه‌رمان ڕه‌واو بۆچوونی جیا جیا زۆرده‌بێت ئه‌گه‌ر بانگ کرای بۆ په‌یمانی ئاشته‌وای ئه‌وا بیکه و ئه‌نجامی بده ، یان هه‌روه‌کو خۆی فه‌رموویوتی .
ئه‌وه‌شی ڕوونکردۆته‌وه که نه‌سخ نه‌کراوه به ئایه‌تی ( السیف ) ده‌ڵێت :( چونکه ئایهتکهی سوره‌تی ( البراءة ) فه‌رمانکردنی تێدایه به کوشتارکردنیان ئه‌گه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵات هه‌بوو ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوژمن به‌تواناترو زۆر تر بوون ئه‌وا ده‌شێت ئاگر به‌ستیان له‌گه‌ڵدا بکرێت و په‌یمانی ئاشته‌وای ببه‌سترێت هه‌روه‌کو ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ڕێنمای ئه‌وه‌مان ده‌کات و هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌نجامی داوه ، و هیچ نه‌هی کردنێکی تێدا نی یه که په‌یمانی ئاشته‌وای قه‌ده‌غه‌کردبێت و هیچ (نسخ) به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی حوکمه‌که‌ی تێدا نی یه هیچ تایبه‌تمه‌ندی تێدا نی یه ، والله أعلم ، (وتوکل علی الله ) مانای : پشت به‌خوا ببه‌سته و سوڵحیان له‌گه‌ڵدا بکه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵدا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه له پشتت بێت و هه‌رخوای گه‌وره سه‌رخه‌رته ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان مه‌به‌ستیان له ئاشتی یه فڕوفێڵ کردن بێت و بیانه‌وێت به‌وه هه‌ڵیان خه ڵهتێنن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیانی پێ بپارێزن یان مه‌به‌ستیان خۆ ئاماده‌کردن بێت بۆ شه‌ڕو کوشتار ( فإن حسبك الله ) ته‌نها خوات به‌سه که پشتیوانت بێت و سه‌رخه‌رت بێت .
باسێك !
ــــــــــــ
ئایا ده‌شێت پێش (صلح) ڕیکه‌وتن و ئاگر به‌ستن بکرێت له‌سه‌ر چه‌ند مه‌رجێکی به‌تاڵ (فاسد).
مه‌رجه‌کان ئه‌وه‌ی که دیاری ده‌کرێت و باس ده‌کرێت پێش ڕێکه‌وتن یان ئاگر به‌ست ئه‌وه‌ن کهدروستن یان نادروست و به‌تاڵن .
أ_ دروسته:هه‌روه‌کو: ئه‌میرو سه‌رکرده مه‌رج دا بنێن له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا که ماڵ‌و سه‌روه‌ت بده‌ن به موسڵمانان یان هاوکاری موسڵمانان ب ن له‌کاتی پێویستدا یان ئه‌گه‌رهه‌ر که‌سێك له دوژمنان موسڵمان بوون پیاو بێت یان ئافره‌ت بیان گه‌ڕێننه‌وه و وه‌ریان نه‌گرن .
ب_ نادروسته کان ئه‌وه‌یه : ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که‌وه بێت یان به‌به‌ستی شه‌رعی نه‌بێت یان عورف و عاده‌تی تێدا نه‌بێت و ناشرین بێت هه‌روه‌کو زوڵم کردن وخیانه‌ت و په‌یمان شکاندن هه‌رکاتێك بیانه‌وێت ، یان کافران بباته ناو ماڵی خواوه له مه‌ککه‌دا و یان ئه‌و چه‌کانه‌ی که لێیان گیراوه له‌شه‌ڕدا بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه یان هه‌ر که‌ره‌سته‌یه‌کی جه‌نگی بێت یان مه‌رجی ئه‌وه‌ی تێدا بێت بڵێن کێشه نی یه بهدێل گیروه کانی موسڵمانان ئازاد نه‌کرێن یاننن به‌شێك له خاکی موسڵمانان به‌ده‌ست کافره‌کانه‌وه بێت لێی نه‌کشێننه‌وه ، یان سفوری و له‌ش ده‌رخستن ئازاد بکرێت له خاکی موسڵماناندا ، یان بنکه‌ی سه‌ربازی دا بنێت له‌خاکی ئیسلامدا له‌م شێوانه هیچی دروست نی یه و ناشیت چونکه سه‌رشۆڕی موسڵمانانی تێدایه که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : { فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ }.
به‌ڵام جیاوازی بیر‌و بۆ چون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجه هه‌یه که ئه‌گه‌ر خهڵانێک موسڵمان بوون له کافره‌کان کۆچیان کرد بۆ ناو موسڵمانان بیان گێڕنه‌وه به ده‌ستی دوژم نان هه‌روه‌کو ئیمام الشوکاني باسی کردووه له کیتابی ( نیل الأوطار) ج/8 ،ل/46 دا ده‌ڵێت :( زانایان بیر‌و ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر موسڵامانان ڕێکه‌وتنیان کرد له‌گه‌ڵ کافره‌کان ئایا ده‌شێت خه‌ڵکانێك موسڵمان بوون و هاتنه ناو ڕێزیموسڵانانهوه بییان گێڕنه‌وه بۆ ده‌ستی کافره‌کان یان نا ؟ ووتوویانه به‌ڵێ : ده‌شێت و ده‌کرێت بییان گێڕنه‌وه بۆ ده‌ستی کافره‌کان هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللله علیه وسلم ( أبي جندل و أبي بصیر ) یان گه‌ڕانه‌وه‌و ته‌سلیمی ده‌ستی کافره‌کانیان کردن .
هه‌روها وتراوه : نه‌خێر ناشێت و ناکرێت ئه‌و به‌سه‌ر هاته نه سخ کراوه‌ته‌وه به وفهرموودهیهی که ده‌فه‌رمووێت :( أنا برئ من کل مسلم بین الشرکین ) و ئه‌م باسه‌ش پێشتر باسمان کردوه که ئه‌ممه ووته‌ی حه‌نفی مه‌زهه‌به‌کانه .......).
هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌ر هاته‌که‌ی (أبي بصیر ) دا ووتویه‌تی : له هه ان کیتابدا ،ج/8 ل/480 فدا که ده‌ڵێت :( ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر که‌سێك موسڵمان بوو ئه‌گه‌ر که‌سانێك هاتن به‌دوایدا بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو کافران ده‌کرێت ده‌شێت بیان کوژن هه‌روه‌کو أبو بصیر کردی ئه‌ممه جگه له ئافره‌تان ، ئافره‌تان ئه‌وه شتێکی تایبه‌ته که حوکمه‌که‌ی نه‌سخ کراوه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناکرێت و ناشیت که بییان گێڕنه‌وه بۆ ناو کافره‌کان و ناشێت بانگه‌شه‌ی نه‌سخ کردنی بکرێت جگه له‌م بارودۆخه دا به‌بێ به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروست ).
فتحي الدریني له کیتابی ( خصائص التشریع الإسلامي ) ل،/ 822 دا ده‌ڵێت :( مه‌رجه له په‌یمان به‌ستندا که هیچ شتێکی تێدا نه‌بێت که پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورو یاساکانی ئیسلامی بێت ئه‌وه‌ش له قورئانی پیرۆزه ، وه نابێت هیچ به‌ندو خڵێکی تێدا بێت که‌له دژی چه‌سپاوه کانی ئیسلام بێت هه‌روه‌کو شتێك حه‌ڵاڵ بێت له ئیسلامدا حه‌رامی بکه‌ن و یان به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر وه‌کو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت :( المسلمو ن عند شروطهم إللا شرطا أحل حراما أو حرما حلالا) وه مه‌رجه که به‌نده‌کان و ده‌قه‌کان زۆر ڕوون و ئاشکرابێت که جێگای گۆڕانکاری و ده‌ست تێوه‌ردانی نه‌بێت له گۆڕینی ماناکه‌یدا ، چونکه شرع ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه کردوه که ماناکه‌ی بگۆڕدرێت و ده‌ستی تێ وه‌ر بدرێت ، هه‌روه‌کو ئه‌و ڕێکه‌وتنه سیاسیانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌یه باوه ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پابه‌ند نه‌بن به ڕێکه‌وتن نامه‌که‌وه به تایبه‌تریش له لایه‌ن لایه‌نه هێزو ده‌سه‌ڵات داره‌وه).