26/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حكومەتی هەرێم هەناردەی نەوت زیاد دەكات
لەو بارەیەوە كاوە مەحمود، ئەندامی لیژنەی نەوت غاز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند" بڕیارە لە 1ی ئایارەوە حكومەتی هەرێم هەناردەی نەوتی لەڕێگای كۆمپانیای سۆمۆ بكاتە 550 هەزرار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ئەمەش جێبەجێكردنی ئەو بڕەیە كە هەرێم لەگەڵ ناوەند لەسەری ڕێككەوتبون.
ناوبراو وتی" لە1/6 تاكۆتایی ساڵی 2015 حكومەتی هەرێم رۆژانە 600 هەزار بەرمیل هەناردە دەكات، بەمەش قەرەبوی ئەو بەشە نەوتە دەكاتەوە كە بەغدا داوای لێدەكات".
وتیشی "لەبەرامبەر بەغدا پێویستە 17% ی بودجەی هەرێم بنێرێت، ئهگەر پابەند نەبوو لەسەرناردنی بودجەی هەرێم, هەرێم دەتوانێت راستەوخۆ نەوت بفرۆشێت، هەمان كات ئێمەش وەك نوێنەرانی كورد، فشار دەخەینە سەربەغدا، هەروەها هەرێمی كوردستان دەتوانێت سكاڵە لە دادگای نیودەوڵەتی، یاخود دادگای فدرالی عێرا ق لە دژی حكومەتی بەغدا تۆمار بكات.
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا رێكەوتنیان لەسەر هەناردەكردنی 550 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لەڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە ئەنجامدا، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووە هەرێم هەناردەی نەوتی بكاتە 550 هەزار بەرمیل بۆئەوەی ڕێكەوتنەكە بەتەواوی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەندامێكی لیژنەی نەوتیش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدهگهیهنێت، لە1/5 هوه، ههرێم رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات وبەغداش لە17% ی بودجەی هەرێم موچەی فەرمانبەران خەرج دەكات.