26/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یەکێتی هۆشداری دەداتە پارتی لە بەشداری کردنی پێشمەرگە لەشەڕی موسڵ
ژینۆ محمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی یەكێتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت " موصڵ ناوچه‌یه‌كی غه‌یره كوردستانی كه بڕیاره بارزانی به بێ مه‌رجی پێشوه‌خته پێشمه‌رگه له شه‌ڕی ڕزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره تێوه بگلێنێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات " ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ئه‌وه‌یه كه پارتی له پێناو كورسیه‌كانی خۆی كه 7 كورسیه پێشمه‌رگه ده‌نێرێته شه‌ڕێكی نادیار كه كه‌س نازانێت ئه‌نجام و ئاكامه‌كه‌ی بۆ گه‌لی كورد چی ده‌بێت ،وه ڕه‌نگه له كاتی ڕزگاركردنه‌وه‌ش دا كێشه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ( تكریت) ڕووبدات و پێشمه‌رگه له‌و ناوه‌دا تۆمه‌تبار بكرێت ، ده‌بێ بزانین شه‌ڕی پێشمه‌رگه له موصڵ له پێناوی چیه ،ئایا خاكی كوردستانه ، یان زیندوو كردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی سوننه به ده‌ستی خۆمان له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمه‌دایه ، یان ئه‌وه‌تا حكومه‌تی عێراق تا ئێستا بودجه‌و مووچه و پێداویستی پێشمه‌رگه‌ی ناردووه".
ئاماژەی بەوەشکردووە" شه‌ڕێك كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ئه‌م میلله‌ته‌ی تێدا نه‌بێت له پێناوی چی بكرێت، دیاره بارزانی بیری چوو هه‌ر خه‌ڵكی موصڵ بوون داوای ده‌ركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد ،وه هه‌موو سه‌ركرده سوننه‌كان ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر مخمورو گوێڕو ناوچه‌كانی تریان نه‌كرد ،بۆیه باشتر وایه پارێزگاری له ناوچه‌كوردستانیه‌كانی خۆمان بكه‌ین و ناوچه كوردستانیه‌كان له ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا بن و لێگه‌ڕێن سوننه‌كان چۆن شاره‌كانیان تسلیم به داعش كرد ئاواش ڕزگاری بكه‌نه‌وه".
داواش دەكات "داوا له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌س و كاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتیان ده‌كه‌م ڕێگری بكه‌ن له به‌شداری پێكردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی ڕزگاركردنه‌وه‌ی موصڵ و نه‌هێڵن پێشمه‌رگه ببێته سوتوی ئه‌م ئاگره له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه خاكی ئێمه نیه".