له‌ساڵی ١٨٩١دا کورد هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ی به‌هێزی نه‌بوو
ته‌نها له‌ناو نوخبه‌یه‌کی که‌م دا نه‌بێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری
کوردی خۆشه‌ویستیان بۆ ئیسلام و ته‌ریقه‌تی شێخایه‌تی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش هیچ جۆره بزوتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ی کوردی به‌هێز
نه‌بوو له‌ناوچه‌که‌دا، هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێک له‌نه‌وه‌کانی میر به‌درخانی
گه‌وره که ڕۆژنامه‌ی کوردستانیان ده‌رکرد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ساڵی
١٨٩٨دا بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوخبه‌وی نه‌ته‌وه‌یی کوردی دابمه‌زرێت
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ش به یارمه‌تی ئینگلیز چاپ ده‌کرد
له‌ناوچه ئه‌رمه‌نیه‌کانه‌وه ده‌هاته ناو کوردستان و هه‌روه‌ها له
ڕێگای سوریاشه‌وه ده‌هاته ناو کوردستان، بێجگه له‌و ڕۆژنامه له
ئه‌رمه‌نیاش به‌هه‌مان شێوه ڕۆژنامه‌ی دیکه ده‌رده‌چوون که باسیان
له‌مافه‌کانی ئه‌رمه‌ن ده‌کرد و به‌هه‌ردوو لایه‌ن دژایه‌تی سوڵطان
عبدالحمیدیان ده‌کرد، ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت دامه‌زراندنی سوارچاکانی
حه‌میدیه له‌لایه‌ن سوڵطان عبدالحمیده‌وه بۆ کورد، سوڵطان بڕوای به
ڕاستگۆی کورد‌و دڵسۆزی کورد هه‌بوو وه ده‌یزانی خه‌ڵکێکی ئازا‌و چاونه‌ترسن
پێشتر کورده‌کانی ناسیبوو له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان دا له‌به‌رانبه‌ر
ڕووسیادا له‌ساڵی ١٨٧٧-١٨٧٨دا که دوای ئه‌وه ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی شێخ
عوبێدڵڵای نه‌هری بوو که پێشتر ئاماژه‌مان پێ دابوو که ئه‌ویش له‌ساڵی
١٨٨١دا بوو که ڕووی کوردی به‌جوانترین شێوه نیشان دا که چۆن به‌رگریان
له خاکی موسوڵمانان و سیمای خه‌لافه‌تی ئیسلامی کردووه، که سوپای ڕووسی
سوپایه‌کی به‌هێزو مه‌شق پێکراو بوو وه موجاهیده کورده‌کان له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌و سوپایه وه‌ستانه‌وه به‌سه‌رکردایه‌تی شێخ عوبێدڵڵای نه‌هری،
ئه‌رمه‌نیش د‌رکی به‌وه کردبوو که بۆ ماوه‌ی زیاد له هه‌زار ساڵ له‌ژێر
سێبه‌ری ئیسلام دا حه‌سابوونه‌وه هه‌روه‌ها درکیشیان به‌وه کردبوو که
وڵاتێکی داگیرکه‌ری وه‌ک ڕووسیا چۆن خاکه‌که‌یانی سوتاندووه و سه‌روه‌ت و
سامانیانی به هه‌ده‌ر بردووه وه چی نه‌کرد به خاکی ئه‌رزروم.
عه‌شایه‌ره کورده‌کان خۆیان ئاماده‌کرد بۆ جیهاد ئه‌م جاره له‌دژی ڕووس و
ئه‌رمه‌ن له جه‌نگی ساڵی ١٨٧٨دا ئه‌و کوردانه‌ی که نیشته‌جێی
سه‌رسنوره‌کانی ڕووسیا بوون ڕووسیاو ئه‌رمه‌ن زۆربه‌ی زۆریانیان کوشت و
خاکه‌که‌شیان داگیر کردن، که ئه‌مه بیسترا له‌ناو خاکی عوسمانلی دا که
به‌و شێوه‌یه ناموس و که‌رامه‌تی کورده‌کان هه‌تک کراوه زۆربه‌ی زۆری
کورده موجاهیده‌کان له ویلایه‌تی موسڵ و ناوچه‌کانی تری کوردستانی باشور
که‌وتنه ڕێ بۆ یارمه‌تی برا موجاهیده کورده‌کانی تریان به سه‌رۆکایه‌تی
دوو زانا‌و پیاوچاکی ناوچه‌که ئه‌وانیش (شێخ کاک ئه‌حمه‌د به‌رزنجی) و
کوڕکه‌ی (شێخ سه‌عید به‌رزنجی) که کاریگه‌ریه‌کی زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر
خه‌ڵکی بۆ هاندانیان بۆ جیهاد کردن که چه‌نده‌ها هێز ته‌شکیل کرا بۆ ئه‌و
جه‌نگه وه ئه‌مه‌ش بوو که سوڵطان عبدالحمیدی وا لێ کرد که سوود له
ووزه‌ی موسوڵمانای کورد وه‌ربگرێت بۆیه هه‌موویانی ڕیکخست و یارمه‌تی دان و
شێوه سوپایه‌کی نیزامی بۆ دروست کردن که ڕووسیا له‌ناوچه‌کانی قه‌وقازدا
له‌شێوه‌ی سوارچاکانی حه‌میدیه‌دا ئه‌ویش فه‌وجی له‌به‌رانبه‌ریان دا
دروست کرد.
ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی که‌سایه‌تیه
به‌رزه‌کانی کورد له ده‌وری سوڵطان عبدالحمید دا کۆببنه‌وه‌و بچنه
ناوه‌ندی بڕیاردان، هه‌رچه‌نده دوکتۆر عوسمان عه‌لی له کتێبه
نایابه‌که‌ی خۆی دا ده‌ڵێت که که‌مال مه‌زهه‌ر سوارچاکانی حه‌میدیه
به‌خاڵێکی ڕه‌ش ده‌زانێت به‌نێوچاوانی کورده‌وه وه هێزێکی به‌ربه‌رو خوێن
ڕێژ بوون، به‌ڵام دوکتۆر عوسمان عه‌لی خۆی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت
که‌له‌ڕاستی دا وه‌ڵامه‌که‌ی دوکتۆر عوسمان عه‌لی زۆر به‌هێزتره له‌لای من
تا وته‌کانی دوکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر.
دوکتۆر عوسمان عه‌لی ده‌ڵێت:
(له‌ڕاستی دا کورده‌کان له ڕۆژئاوادا له‌ساڵی ١٨٤٣دا کۆمه‌ڵه
ته‌بشیریه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئینگلیز و فه‌ره‌نسی پڕوپاگه‌نده‌یان کرد
و ویستیان و ده‌م و چاوی میر به‌درخانی گه‌وره‌مان ناشرین بکه‌ن
له‌به‌رانبه‌ر نه‌صتوریه‌کان"ئاشوریه‌کان"دا که ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه
چه‌نده‌ها ڕاپۆرتیان پڕ کرده‌وه به درۆ‌و ده‌له‌سه وه چه‌ندێک له
عه‌شایه‌ری کوردیان به ده‌ستی یه‌زیدیه‌کان و قزڵ باشیه شیعه‌کان و
ئه‌رمه‌نیه‌کان له‌ناوبرد، له‌دوایش دا ڕۆژنامه ڕۆژئاواییه‌کان ئه‌م
عیباره‌ته‌یان به‌کار هێنا که کورد به‌ربه‌ره، بۆیه دوکتۆر که‌مال
مه‌زهه‌ریش به‌کاری ده‌هێنێته‌وه.)
ته‌شکیلاتی سوارچاکانی حه‌میدیه
بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که کورده‌کان هه‌موویان کۆبکاته‌وه وله
قیاده‌یه‌کی کلاسیکی عه‌شایه‌ری ده‌ریان بهێنێ چونکه کورده‌کان توانیان
بچنه ناو هه‌موو ناوه‌نده حوکمه‌یه‌کانی عوسمانلی چونکه پێشتر کورده‌کان
ئیماره‌تی بچوک بچوکیان هه‌بوو یان زۆرجار ڕاپه‌ڕین دژی حکومه‌تی ناوه‌ند
ده‌کرا له‌وه‌ی که خراپه‌کاره به‌رانبه‌ریان، به‌ڵام ئێستا زه‌کی پاشا‌و
سوڵطان خۆیان به‌رگری له کورد ده‌که‌ن و له‌به‌رانبه‌ر ڕووسیاو چه‌ته‌کانی
ئه‌رمینیا چونکه وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌میشه ڕق و بوغزیان له عه‌شایره
کورده‌کان و له شێخی ته‌ریقه‌ت هه‌بوو بۆیه هه‌میشه داوا ده‌کرا که
زیندان بکرێن یان دوور بخرێنه‌وه وه‌یان له‌ملیان بدرێت.
لێره‌دا جێی
خۆیه‌تی قه‌سه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی ڕۆژئاواییتان بۆ باس بکه‌م که‌ناوی
(فان برونسن)ه که چه‌ندجار خۆی هاتۆته ناوچه کوردیه‌کان و ناوچه‌کانی
تورکیا ده‌ڵێت: (کورده‌کان سه‌یری سوڵطان عبدالحمیدیان وه‌ك باوکێکی
به‌خشنده ده‌کرد ته‌نانه‌ت له کتێبه‌که‌ی خۆی دا ناوی بردووه به "بابی
کوردان"، ئه‌و سه‌رکرده گه‌ورانه‌ی که له‌ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانلی دا بوون
و پێگه‌یشتن که ده‌سه‌ڵاتیان له تورکه‌کانیش و له خزمانی سوڵطان
عبدالحمید زیاتر بوو بۆ نمونه "مصطفی پاشای میران" که جێگای به‌درخانی
گه‌وره‌ی گرتبۆوه له بۆتان له‌هه‌مان کاتدا سوڵطان زۆر متمانه‌ی هه‌بوو
به‌م پیاوه‌و زۆر خۆشه‌ویست بوو، سه‌رکرده‌یه‌کی به‌ڕێزی تری به‌ناوبانگی
تری کورد ده‌رکه‌وت که "برایم پاشای میللی" بوو که بووه سه‌رۆکی
میللیه‌کان له سنوری تورکیا سوریا عێراق ئه‌میش سه‌رکرده‌یه‌کی مونه‌فیزی
ناوچه‌که بوو وه جێگای باوه‌ڕی سوڵطان بوو، ئیبراهیم پاشا دایکی یه‌کێك
بوو له عه‌ره‌به‌کان که‌له عه‌شایه‌ره‌کانی شه‌مر بوو، کرایه لێپرسراوی
ناوچه‌کانی ئورفه‌و ورقه و حه‌له‌ب و دیاربه‌کر که ئه‌م خاوه‌نی هه‌زاران
سوارچاکی حه‌میدیه بوو له‌وناوچانه‌دا، هه‌روه‌ها ئیبراهیم پاشا زۆر
خۆشه‌ویستی هه‌بوو بۆ خه‌لافه‌تی ئیسلامی بۆیه له‌ساڵی ١٨٩٤دا ئه‌سته‌مبوڵ
داوای کرد له ئیبراهیم پاشا که ببێته سه‌رۆکی یاخود سوپاسالاری هه‌موو
سوارچاکانی حه‌میدیه، هه‌روه‌ها (فان برونسن) له‌باسی ئیبراهیم پاشادا
ده‌ڵێ که ئه‌م هێزه سیاسی و سه‌ربازیه که‌وته ده‌ست ئه‌م پیاوه
به‌ڕێزه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سوڵطان عبدالحمید باوه‌ڕی ته‌واوی
هه‌بوو به‌کورده‌کان که بێنه ناوه‌ندی بڕیاردان له ئیپراتۆریه‌تی
عوسمانلی دا وه جێ ده‌ستی سوارچاکانی حه‌میدیه دیاربوو له ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕۆشنبیری و هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی تر له
کوردستان دا. سوڵطان عبدالحمید فه‌رمانی ده‌رکرد که‌له ناوچه کورد
نشینه‌کان دا قوتابخانه‌ی سه‌ربازی بکرێته‌وه و هه‌موو جۆره‌چه‌کێکی نوێ
سوارچاکی حه‌میدیه مه‌شقی له‌سه‌ر بکه‌ن، و هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌سته‌مبوڵ و
شاره سه‌ره‌کیه‌کانی تردا به‌گشتی ناوچه کوردیه‌کان په‌یمانگاو
قوتابخانه‌ی کوردی تێدا کرایه‌وه که ناسرابوو به (عشیرة مکتب لري) بۆ
پێگه‌یاندنی سه‌رۆک عه‌شیره‌کان و ئه‌فسه‌رانی سوارچاکانی حه‌میدیه بوو
وه هاندانی لاوانی ڕۆشنبیری کورد بوو بۆ خستنه مێشکیان و ڕاگرتنی سیمای
خه‌لافه‌تی ئیسلامی، ڕۆژێك له ڕۆژان سوارچاکانی حه‌میدیه بیریان له
کوده‌تاو ئینقلاب نه‌کرده‌وه دژی سوڵطان عبدالحمید به‌ڵکو خۆیان به
سه‌ربازی خه‌لافه‌ت ده‌زانی، ئه‌مه‌ش بووه هۆکای ئه‌وه‌ی که شۆڕشی شێخ
سه‌عیدی به‌رزنجی له ١٩٠٩دا، وه شۆڕشه‌که‌ی مه‌لا سه‌لیم له خیزان،
شۆڕشه‌که‌ی ئیبراهیم پاشا هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا، شۆڕشێک بوو بۆ هێنانه‌وه
کایه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، ئه‌وانه‌شی که هاتن و ویستیان کوده‌تا بکه‌ن
له ئه‌فسه‌رانی کورد‌و له تورکه تۆرانیه‌کان هیچیان له سوارچاکی
حه‌میدیه‌دا نه‌بوون به‌ڵکو له ئیتحاد‌و توره‌قی دا بوون، هه‌ر ئه‌و
قوتابخانه‌و په‌یمانگایانه‌ی سوڵطان عبدالحمید بوو که‌کاریگه‌ری قوڵی زۆر
گه‌وره‌ی له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان دا به‌جێ هێشتبوو.
کورد تا ساڵێ
١٩٢٥ هه‌ر هه‌وڵیان ده‌دا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، بۆیه
شێخ سه‌عیدی پیران ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، که یه‌کێک بوو له پشتگیران و
هه‌وادارانی سوڵطان عبدالحمید که گه‌وره‌ترین ڕاپه‌ڕینی جیهادی کرد
له‌سالێ ١٩٢٥دا و داوای ده‌کرد که خه‌لافه‌تی ئیسلامی بگه‌ڕێته‌وه،
زۆربه‌ی زۆری سه‌رکرده‌کانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه هه‌موویان ئه‌فسه‌رانی
سوارچاکانی حه‌میدیه بوون، وه ده‌رچوانی قوتابخانه‌ی حه‌میدیه بوون،
نمونه‌ی ئه‌وانه جه‌نه‌رال ئیحسان نوری پاشا، خالید جبرانیلی و...هتد.
پرۆفیسۆر (رۆبێرت ئولسن) ده‌ڵێت: (قوتابخانه‌کانی سوارچاکانی حه‌میدیه
بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌له‌ناو کورد دا سه‌رکرده‌ی سیاسی و سه‌ربازی
به‌هێز دروست بکات).
لێره‌دا پێوسیته ئاماژه به‌شتێک بکه‌ین ئه‌ویش
بریتیه له‌وه‌ی که زۆرێک له مێژوو نوسه عه‌لمانیه کورده‌کان بیر
له‌وه ده‌که‌نه‌وه که گوایه کورد خوێنی ئه‌رمه‌نیه‌کانی ڕشتووه،
یه‌کێك له‌وانه که زۆر داکۆکی ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که‌مال
مه‌زهه‌ره، هه‌رچه‌ند له‌ڕاستی دا سه‌رچاوه‌کانی وه‌ک دوکتۆر عوسمان عه‌لی
باس ده‌کات جێگای بڕوا نین چونکه پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد که ڕۆژئاوا و
ڕێکخراوه مه‌سیحیه‌کان دژی گه‌لی کورد ده‌جه‌نگان له‌و ده‌مه‌دا،
سه‌رنجتان ڕاده‌کێشم بۆ باسه گرنگه‌که‌ی دوکتۆر عوسمان عه‌لی له‌کتێبی
(الحرکة الکردیة المعاصرة) که وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و گومانانه ده‌داته‌وه
که‌گوایه کورد ئه‌وه‌نده کوشتاری زۆری له ئه‌رمه‌ن کردبێت، دوکتۆر
عوسمان عه‌لی ناوی شاره‌کان و سه‌رژمێری دانیشتوان و ئه‌وناوچانه‌ی که
جه‌نگ تێیدا ڕووی داوه هه‌مووی به به‌ڵگه‌و دیکۆمێنته‌وه له‌و کتێبه‌دا
خستۆته ڕوو، ئه‌مه‌ش درۆیه‌کی تری عه‌لمانیه‌کان بوو که‌له سه‌رده‌می
ئیتحاد‌و توره‌قی دا بۆ موسوڵمانانیان هه‌ڵبه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی سیمای خه‌لافه‌ت
و موسوڵمانانی پێ ناشرین بکه‌ن.