ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕۆڵی یەکێتی بەرز دەنرخێنێت
27/04/2015 نوسەر: bzavpress

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕۆڵی یەکێتی بەرز دەنرخێنێت



عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیدا،دەڵێت: كه‌  یه‌كێتی به‌درێژایی مێژووی خۆی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی و پێشمه‌رگانه‌دا رۆڵێكی گرنگ و پڕبایه‌خی گێڕاوه‌و پایه‌یه‌كی گرنگ و پڕبایه‌خی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه‌".

 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و ئه‌میری كۆمه‌ڵ باسی بارودۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌یان كردووه‌و جێگری سكرتێری گشتی وتویه‌تی: له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستانیشدا كه‌ روبه‌ڕووی شه‌ڕێكی توند  بوینه‌ته‌وه‌و له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان به‌ ته‌بایی و یه‌كڕیزی هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌یه‌، پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ململانێكانیان وه‌لابنێن و كاربكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی كورد له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌دا"