حه‌یده‌رشه‌شۆ پارتێکی نوێ دادەمەزرێنیت
27/04/2015 نوسەر: bzavpress

حه‌یده‌رشه‌شۆ پارتێکی نوێ دادەمەزرێنیت


حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی‌ پاراستنی‌ شنگال و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ به‌ناوی‌ كۆمیته‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ كۆنگره‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ كیانێك بۆ ئێزدیه‌كان و حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ پاراستنی‌ شنگال ئاڕاسته‌ی‌ رای‌ گشتی‌ كراوه‌، تێیدا هاتووه‌: ئێزدییه‌كان دووجار له‌عیراق بێبه‌ش بوون، جارێك له‌ به‌غدا وه‌ك هاونیشتیمانی‌ كوردستانی‌ و جارێكی‌ دیكه‌ش له‌ كوردستان وه‌ك هاوڵاتی‌ عیراقی‌.

 دەشڵێت: ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و ئێمه‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ كۆنگره‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ پارتێكی‌ تایبه‌ت به‌ ئێزدیه‌كان ده‌كه‌ین.

وتیشی‌: ئه‌م پارته‌ بۆ هه‌موو ئێزدیه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام به‌پێی‌ یاسای‌ پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ كوردستان و عیراق  ناكرێت هه‌ڵگری‌ ناسنامه‌ی‌ وڵاتێكی‌ دیكه‌ ببێته‌ ئه‌ندام له‌ پارتێكی‌ عیراقدا، بۆیه‌ ئه‌م پارته‌ بۆ كوردستان و عیراق ده‌بێت.

شه‌شۆ له‌باره‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌نێو یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌ڵێت: به‌پێی‌ یاسا بۆم نییه‌ له‌ناو پارتێكی‌ دیكه‌دا كار بكه‌م، به‌ڵام دوای‌ وه‌رگرتنی‌ پارته‌ نوێیه‌كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت.