27/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سیكۆلاریزم و قۆناغی ڕزگاریخوازیی نیشتمانی
ته‌وژمی هزر و ته‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كوردوستان،ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت به‌ساڵانی بیست و سییه‌كان،شتێكی وایان جیاواز نییه،ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌نگدانه‌وه‌ی مۆدێرنیتی و ئامرازه‌كانی پۆست مۆدێرنیته، كۆمه‌ڵی كوردی له‌په‌نای بێدادی كۆمه‌ڵایه‌تی دا زیاتر به‌رخورد و به‌رخۆر كردووه... دوا فلیمی سینه‌مایی هۆلیۆد له (2015) هدا،ناوی (Fast, furious7) ه، كه هێشتا له ئینته‌رنێت بڵاونه‌بۆته‌وه، ڕۆژانه به ژێر نووسی توركیی له قه‌ته‌ر و توركیا له سینه‌ماكان نیشان ئه‌درێت، فلیمه‌كه گوزارشته له شارستانیه‌تی ئێستای دونیا، خێرایی سه‌رشێتانه‌ی پێشهوهچونه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان ده‌رئه‌خات ، ته‌ماشام كرد وه‌ك بڵێیت له‌م شاشه (3D) یه‌دا،دونیا پێكههڵبژاوهو،ئه‌وه‌ی چركه‌یه‌ك دواكه‌وتبێت، چاره‌نوسی له‌ناوچوونه،ئه‌م فلیمه (2) كاتژمێرییه ،سه‌یركردنی به‌ته‌نها پێت ناڵێت هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگی چییه،به‌ڵكو شوێن پێی خۆت له‌مێژوودا،له‌ئێستای جیهان و شارستانیه‌تدا به‌مه‌ترسیداری ئه‌خاته پێش چاو..
له‌ساڵی (1930) له‌شارێكی وه‌ك سوله‌یمانی دا باشترین (سینه‌ما) هه‌بووه، ئێستا به یه‌كجاریی هونه‌ر و سینه‌ما تیایدا مردووه..له قه‌زایه‌كی وه‌ك چه‌مچه‌ماڵ ساڵی (1946) یه‌كه‌م ڕۆژنامه له‌سه‌رده‌ستی شاكر فه‌تاح ده‌رچووه،بچن سه‌یری بابه‌ته‌كانی بكه‌ن،گه‌لێك له‌و لاپه‌ڕه نهخوێنراوانهی ئێستا به پێزتره،كه‌چی ئێستا له‌چه‌مچه‌ماڵ له‌بری دایه‌نگه‌و باخچه‌و كتێبخانه و هه‌لی كار، كراوه سه‌له‌فی خانه و ئهتككراوه، ڕیش و دیزداشهو چه‌رمه‌سه‌ریی كوچه‌و كۆڵانی پۆشیوه..!. سه‌یری به‌رنامه‌و ئه‌جێنده‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود و كۆماره‌كه‌ی قازی موحه‌مه‌د بكه‌ن بۆ كه‌رتی ئاوه‌دانی، بۆ ته‌ندروستی، زۆر له سیاسه‌تی ته‌ندروستی و كه‌رتی نیشته‌جێبونی ئێستا گونجاوتره....(3000) ساڵ پێش ئێستا فه‌رهه‌نگی كورد و زه‌رده‌شتی مرۆڤدۆست،خه‌نجه‌ری بۆ مرۆڤایه‌تی داهێنا بۆ به‌رگریی له‌خۆی،ئیمڕۆكه به‌و خه‌نجه‌ره سه‌ر ئهبڕڕیت ..!. هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌جوڵاوین،به‌ڵكو به‌ئاڕاسته‌یه‌كی زۆر كاره‌ساتباردا خزاوین به‌ره‌و خوار ..
به‌و بۆنه‌یه‌ی،ئێستا له‌كوردوستان، به‌رانبه‌ر ئه‌و نۆرمه داخراوه بێ ئاگا‌و خۆبهلهسهرههقزانهی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر هه‌موو پنته‌كانی كاركردن دا،له‌به‌رانبه‌ریشدا چه‌ند ناوه‌ند و سه‌نته‌رێك دروست بون،بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان،له‌وانه: ئه‌كادیمیای سیاسه‌ت و هزری دیموكراتی، ڕێكخراوی زه‌ندو زه‌رده‌شتیه‌ت بۆ گۆڕینی ئه‌و مێنتاڵیه‌ت و فه‌رهه‌نگه‌ی له كوردوستان هه‌یه ،ناوه‌ندی سیكۆلاریزمیش په‌یڕه‌و ئامانجی خۆی ڕاگه‌یاند....وه ڕه‌نگه میرخاسی دیكه‌ش هه‌بن...كه هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی خۆی له جۆگهلهیهكهوه هه‌وڵ ئه‌دات،به‌و ئومێده‌ی هه‌موویان بچنه‌وه سه‌ر ڕووباره گه‌وره‌كه..بۆیه زهرورهتم زانی،له دوو گۆشه‌وه كلیك له‌سه‌ر ئالیه‌ت و ماهیه‌تی ئه‌م ڕهوتانهو دۆخه‌كه بكه‌م.
یه‌كه‌م: قۆناغی ئێستای كورد‌و كوردوستان: هێشتا قۆناغی ڕزگاریی نیشتمانی تێنه‌په‌ڕاندووه،واته هێشتا ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌ڕینی (1991) ته‌واو نه‌بووه،له‌مه‌ش ڕۆشنتر یانی ئه‌ركی ڕه‌وته سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دیهێنانی ئازادی و دیموكراسیی و سیكۆلاریزم نییه (ئێمه ناڵێین گرنگ نین و نابێت نه‌بن)،به‌ڵكو به پله‌ی ئیمتیاز هێنانه‌دی ڕزگاریی نیشتمانییه، با له‌وه‌ش ڕۆشنتر هه‌ندێك نمونه بخه‌ینه ڕوو: له‌شارێكی وه‌ك كه‌ركوك دا (27) داموده‌ستگه‌ی هه‌واڵگریی جیاجیا هه‌یه،نزیكه‌ی (2,5) دوو ملیۆن و نیو عه‌ره‌ب له‌خاكی هه‌رێمی كوردوستانن،شه‌ڕی داعش به‌پێی ستراتیژی ئه‌مریكا ساڵ و نیوێكی ماوه، ڕۆژانه داعش به ڤیدیۆیه‌كی فوول ئێچ دی شێوازی سه‌ربڕینی پێشمه‌رگه بڵاوئه‌كاته‌وه،،،ئێران گه‌یشتۆته سودان و باكوری ئه‌فریكا،شارێكی وه‌ك سوله‌یمانی وه‌ك تهبرێزو مه‌ریوان ته‌ماشا ئه‌كات، له‌شوێنه گشتی یه‌كان ته‌ماشای ڕوخساری هه‌ركه‌س ئه‌كه‌ی،نائومێدی و بێزاری له‌ژیان داگیریكردووه، ئایا ئێستا سیكۆلاریزم ئه‌مانگه‌یه‌نێت به قۆناغی ڕزگاریی نیشتمانی؟؟ ئایا سیكۆلاریزم له‌پێشتره یان خۆههڵماڵین بۆ ڕزگاریی نیشتمانی ؟ باسی ئازادی و دیموكراسی ئه‌مانگه‌یه‌نێت به كه‌ناری ئارامی یان دوا ئامار كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردوستان گه‌یشتۆته (650000) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، تاكۆتایی ساڵیش نه‌خشه‌كه وایه بگاته ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وت ..!!...ڕه‌نگه سۆراخی ئه‌م پرسیارانه له خاڵی دووه‌مدا ده‌ست بكه‌وێت...
دووه‌م: ئێمه باسمان له‌وه كرد،وه‌زیفه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی نیشتمانی،هێنانه‌دی ئازادی نییه،یه‌ك نمونه‌ش له‌مێژوودا نییه گروپێك،یا بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕزگاریخواز دیموكراسی بۆ گه‌له‌كه‌ی هێنابێت،توێشووی گۆڕانێكی ڕاسته‌قینه‌ن ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت و هزری دیموكراسی ببێته میكانیزمی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی نێوچه‌یی ، كوردوستانی خۆمان ڕاپه‌رینی كرد،به‌ڵام ئازادی نه‌هێنا ..جه‌زائیر (1) ملیۆن شه‌هیدی دا،ئازادی و دیموكراسی نه‌هێنا،لیبیا عومه‌ر موختار به‌و چاره‌نوسه چو،هیچیان وه‌ده‌ست نه هاورد، میسر له سه‌عد زه‌غلول (1919) ه‌وه تا (25ی یه‌نایه‌ری 2011) سێ جار شۆرشی كرد، تائێستا ئازادی نه‌هێناوه،هه‌موو سهرۆكهكانیشی له (نه‌جیبه‌وه بۆ سیسی) به كوده‌تا هاتون ..
پرسیارێك لێره‌دا،كه پێویسته ئاڕاسته بكرێت،ئه‌وه‌یه چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هزری دیموكراتیكی و نه‌ته‌وه‌یی و سیكۆلار به‌رجه‌سته بكه‌ین،یان پێكه‌وه كۆیان بكه‌ینه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بێت .؟.
چونكه،سیكۆلاریزم به بێ دیموكراسییه‌ت و ده‌سته‌ڵاتێكی دیموكرات،كه : ته‌زویر نه‌كات، كه ڕۆژنامه‌نووس نه‌كوژێت،كه گه‌نده‌ڵ نه‌بێت، كه هێزی ئه‌منی و چه‌كداری له چنگ نه‌بێت،ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی ته‌سك و خراپ نه‌بێت، به‌بێ ئه‌م شتانه سیكۆلاریزم به‌رمیلێكی به‌تاڵه..ده‌سته‌ڵات به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه له‌هه‌رێمی كوردوستان خه‌ریكی شتی پڕوپوچ و كاتین و،كۆمه‌ڵگه‌شیان بۆ ئیسلامیه‌كان و سه‌له‌فیه‌كان به‌جێهێشتووه.!. دیاره به‌هه‌مان پێوه‌ری جووتبونی (دیموكراسی و سیكۆلاریزم) ئه‌گه‌ر شۆڕشێك له‌سه‌ربنه‌مای دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵنه‌سێته‌وه، به‌رهه‌مه‌كانی ته‌نها شكڵیه، له‌هه‌ره پایه گرنگه‌كانی ناسیۆنالیزم بوون بریتی یه له‌پیشه‌سازیی بون، ئێمه هێشتا له قۆناغی كشتوكاڵێكی ساده‌و خێڵێكی تاڕاده‌یه‌ك مۆدێرن داین ... كه‌واته دوباره ئه‌پرسینه‌وه: چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هزری دیموكراتیكی و نه‌ته‌وه‌یی و سیكۆلار به‌رجه‌سته بكه‌ین .؟.نمونه‌یه‌ك دێنمه‌وه:
له‌ساڵی (1889) ه‌وه ڕیفۆرمخوازه‌كان له‌ناو ده‌سته‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عوسمانی دا،به‌نهێنی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی) یان دروستكردبو،له (1909) ئینجا به‌ته‌واوی خۆیان ڕاگه‌یاند ،له‌كاتێكدا عوسمانییه‌ت هه‌موو دونیای داپۆشی بو،تاكه ئیمپراتۆریه‌ته له‌مێژوودا حوكمی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كردبێت،تاكه ده‌وڵه‌ته به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نساو ڕووسیاو تونس و مه‌غریب له‌یه‌ك به‌ره‌دا دژی وه‌ستابن ،هێشتا ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌یبرده‌وه، زۆربه‌ی پاشاكانی ئه‌وروپا به‌زۆر جهزیهو سه‌رانه‌یان به سوڵتان ئه‌دا،ته‌نانه‌ت به زۆر ئیمان و شایه‌تومانی ئیسلامیان به ئه‌وروپیه‌كان ئه‌هێنا ، ئه‌م ده‌سته‌ڵاته جیهانییه،هاتبوه سه‌رئه‌وه‌ی پێی بڵێن (پیاوه نه‌خۆشه‌كه) و ئه‌بێت خاكه‌كه‌ی دابه‌ش بكرێت و،ته‌نانه‌ت له‌مدواییه به فیتی چه‌ند جوله‌كه‌یه‌ك سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی سه‌رلێشێواو چووبووه جه‌نگێكه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی میحوه‌ر (ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا) دژی وڵاتانی هاوپه‌یمانان (فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو ڕووسیا) وایلێهات،ئیستانبوڵ و هه‌موو توركیا ئابڵوقه دراو،خاكه‌كه‌ی خۆشی به داگیركردن دا...لێره‌دا ڕۆڵی ڕیفۆرمخوازانه‌ی سیاسه‌ت و هزری دیموكراتیكی ده‌رئه‌كه‌وێت،كاراكته‌رێكی وه‌ك ئه‌تاتۆرك شۆرشێك به‌رپائه‌كات،شۆڕشێك كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له تۆپه‌وه له سه‌ره‌وه بۆخوار ڕیفۆرمهكهیان ده‌ستپێكرد !!..ئیتر وه‌ك بنێشته خۆشه: وه‌ڵا ئه‌تاتۆرك پیاوی ئینگلیز بو،ئێ پیاوی ئینگلیز بو، ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قیش به‌هاوكاری ئینگلیز له ساڵۆنیك دروستی كرا،به‌ڵام توانی به‌یه‌ك ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان وابكات خاكی توركیا جێبهێڵن ،خه‌لافه‌تیش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و،توركیاش بكاته: (كۆمارێك) ی (نه‌ته‌وه) یی (سیكۆلار) ..ده‌ستورێكی عیلمانی نوسییه‌وه،ئهلف بای عه‌ره‌بی تووڕداو،زمانی ستانداردی توركی و پیتی لاتینی هێنا ...ئیتر دواتر چه‌ندین كوده‌تا بووه له توركیادا‌و،عه‌سكه‌ر ده‌ستی وه‌رداوه‌و ،ئێستا ڕۆڵی كه‌مبۆته‌وه به‌پێی ده‌ستورو ...تادوایی، ئه‌مانه بابه‌تی ئێمه نین،بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه: سیكۆلاریزم هاته‌دی و ڕه‌گی له قووڵایی توركیادا داكوتاوه ،وڵاته‌كه‌شیان پاراست و قۆناغی ڕزگاریی نیشتمانیان تێپه‌ڕاند...كه‌وایه ئه‌كرێت سیكۆلاریزم و بیری نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسییه‌ت پێكه‌وه گرێبدرێت .