كۆبوونه‌وه‌ی  سه‌رۆكی هه‌رێم و مام جه‌لال
28/04/2015 نوسەر: bzavpress

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و مام جه‌لال

مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێم سەردانی شاری سلێمانی كردو لەدەباشانیش لەگەڵ سەرۆك مام جەلال سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دیدارێكی ئەنجامدا.

لەكۆبوونەوەكەدا مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم ئەجێندای سەردانەكەی بۆ ئەمریكا بۆ مام جەلال خستەڕوو، هەروەها مام جەلال داوای لەسەرۆكی هەرێم كردوە لەئەمریكا پێداگری لەمافەكانی كورد بكات.

هاوكات بڕیارە سەرۆكی هەرێم دوای گەڕانەوەی لەئەمریكا راستەوخۆ سەردانی سەرۆك مام جەلال بكاتەوە.

دوابەدوای دیداریشی لەگەڵ سه‌رۆك مام جەلال، کە ھەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ عەلی و د. بەرھەم ئەحمەد ساڵح جێگرانی سکرتێری گشتی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و قادر حەمەجان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئامادە بوون، دواتریش گەڕایەوە ھاوینەھەواری پیرمام.

ئەمە جاری دووەمە مەسعود بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات، ئەوەش دوای گەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی لەچارەسەری پزیشكی لەئەڵمانیا.