28/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی: ئامادەم دەست لەکاربکێشمەوە
ئەمرۆ ھەریەک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەردوو وەزیری ناوخۆو بەرگری بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ئەمنی و شەڕی داعش لە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبوون.
لەوبارەیەوە " فەرھاد قادر" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: ھاتنی عەبادی و ھەردوو وەزیری بەرگری و ناوخۆ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ پیشاندانی وێنەیەکی گشتی لەسەر دۆخی ئەمنی و سەربازی عێراق و دۆخی حکومەت لە ڕووی ئابوری و شەڕی داعش و ئاوارەبوونی خەڵک لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
ناوبراو وتیشی: عەبادی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، سەختترین بڕیارێک کە دابێتی ئەوەبووە کە بووە بەسەرۆک وەزیران، بەڵام ئاسانترین بڕیار ئەوەیە کە دەست لەکارەکەی ھەڵدەگرێت ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران و عێراقیەکان گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە ناتوانێت بەرگری لە عێراق بکات و لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتی نیە کە لەسەر شانێتی.