28/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
تورکیا رێگرە لە گەیشتنی ھاوکاری بۆ کۆبانێ
تورکیا رێگریی دەکات لە گەیشتنی ئەو کۆمەک و ھاوکارییانەی بۆ کۆبانێ کۆکراونەتەوە.
چەند بارھەڵگرێک کە کۆمەک و ھاوکاریان لە کۆپنھاگنی پایتەختی دانیمارکەوە بارکردووە لەسەر سنوری تورکیا-بولگاریا رێگری لێدەکرێت و رێگەیان پێ نەدراوە بگەنە کۆبانێ.
بەپێی زانیاریەکان ئەو بارھەڵگرانە نزیکەی مانگێکە لە دەروازەی سنوری " تورکیا – بولگاریا" ماونەتەوەو بەبیانوی نەبونی مۆڵەتی دانیمارکی رێگریان لێکراوەو گەرێنراونەتەوە بۆ دانیمارک.
لەو بارەیەوە " جەلال دەنیز" ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شاری فۆریس لە دانیمارک و بەرێوەبەری پرۆژەی کۆکردنەوەی کۆمەک، رایگەیاند: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی دانیمارک گفتوگۆی کردووە ئاگاداریان کردونەتەوە لەوەی تورکیا بەبیانوی ناڕەوا ڕێگە نادات ھاوکاری و کۆمەکەکان بگاتە خەڵکی کۆبانێ.