ئەڵمانیا هاوکاری سەربازی هێزی پێشمەرگەی ھەرێم دەکات
28/04/2015 نوسەر: bzavpress

ئەڵمانیا هاوکاری سەربازی هێزی پێشمەرگەی ھەرێم دەکات

بەمەبەستی رووبەرووبونەوەی داعش و ھاوکاریکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە ،  حکومەتی ئەڵمانیا جارێکی دیکە چەک و کەلوپەلی سەربازی رەوانەی ھەرێمی کوردستان کرد .

بە مەبەستی هاوکاری هیزەکانی پێشمەرگەی هەرێم ، بەپێی ماڵپەری " دویچە وێلێ " ی ئەڵمانی , رۆژی شەممە ٢٦ی ئەم مانگە , فرۆکەیەکی سوپای ئەڵمانیا بەبارێک چەکەوە لە فرۆکەخانەی بەغدا نیشتۆتەوە و دواتر بەرێکەوتووە بۆ فرۆکەخانەی ھەولێر .
ئەو سەرچاوە ھەواڵییە ئاماژەی بەوەشداوە , فرۆکەکە ٧٠ تۆن چەک و کەلوپەلی سەربازی لە فرۆکە خانەکەی ھەولێر دابەزاندووە .

بەپێی زانیاریەکان ، بارەکە بریتی بووە لە چەکی مەشقپێکردن و جەنگی , ئوتۆمبیلی خزمەتگوزاری تەندروستی و گواستنەوە .