28/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حه‌شدی شه‌عبی پێویستە پێشمه‌رگه سه‌ر به ئێمه یان هێزی پیاده‌ی عیراق بن
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه ده‌بێت یان سه‌ر به هێزی پیاده‌ی عیراق بن یان سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، ئاشکراشی دەکەن ئه‌و گروپه چه‌كداره‌ی له شنگال دروستكراوه سه‌ر به ده‌سته‌كه‌ی ئێمه‌ن و فه‌رمان له ئێمه‌وه وه‌رده‌گرن.
ئاماژەی بەوەشکردوە: ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی له پێكهاته‌ی ئێزدی دروستكراوه سه‌ر به ئێمه‌ن، كه ژماره‌یان له نێوان هه‌زار بۆ هه‌زار و 500 شهڕكهردایه، راسته‌وخۆ سه‌ر به ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیه، ئه‌و هێزه رێوشوێنه ره‌سمییه‌كان وه‌ك به‌شێك له حه‌شدی شه‌عبی و به‌شێك له ده‌وڵه‌ت و له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه فه‌رمان وه‌رده‌گرن، وتیشی : ئێمه ناتوانین پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و پارتی لێك جیابكه‌ینه‌وه وه‌ك یه‌ك هێز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین .
دەشڵێت: حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی سیستماتیك و نیزامیه، به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی عیراقی، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه له ژێر فه‌رمانی هێزه پیاده‌كانی عیراقدا نییه و په‌یوه‌ستیش نابێت به رێوشوێنهكانییهوه، به‌ڵكو كار به رێسا‌و رێنماییه‌كان هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ش پێشمه‌رگه هێزێكه بۆ پارێزگاری له هه‌رێم.