29/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌عره‌جی: هه‌رێـم به‌شێکه له خاکی عێراق و له یه‌ک بستی خۆش نابین
به‌ها ئه‌عره‌جی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : هێزی پێشمه‌رگه به‌شێکه له هێزی به‌رگری عێراق و پێویسته مادده‌ی 140ی ده‌ستور وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ندێک که‌س ده‌یانه‌وێت بونی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی مادده‌ی 140 بقۆزنه‌وه ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئه‌و شوێنانه خاکی عێراقه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لێی خۆش نابین .
له‌باره‌ی رێکه‌وتنه نه‌وتیه‌که‌ی هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌عره‌جی وتی '' رێکه‌وتنه‌که به‌شێوه‌یه‌کی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌رێمی کوردستان پابه‌نده به ناردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی که له رێکه‌وتنه‌دا بۆی دیاریکراوه''.