29/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ھێزی پێشمەرگەی هەرێم ئەرکیان لە کۆبانێ کۆتایی ھات
ئەمرۆِ ھێزی پێشمەرگە دوای کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی لە کۆبانێی خۆرئاوای کوردستان، لەرێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەڕایەوە ھەرێم.
ئەو ھێزەی کە ئەمڕۆ گەڕایەوە، چوارەم وەجبەی ھێزی پێشمەرگە بوو کە بۆ کۆبانێ رەوانە کرابوون و لە ٢٧ی شوباتی رابردوودا گەیشتبوونە شارەکە.یەکەم وەجبەی ھێزی پێشمەرگەش کە ژمارەیان ١٥٠ پێشمەرگەبوو لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا چوونە کۆبانێ و بوونە ھێزی پشتیوانی بۆ شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شەڕی رووبەڕوو بوونەوەی چەکدارانی داعشدا.