بەشی چوارەم و کۆتایی
هێنری دی کاستری ( ئەفسەرێکی سوپای فەڕەنسایە ، بە پلەی موقدەم ) دەڵێت : مێژووم خوێندەوە ، دوای ئەوە ئەوەم بۆ دەرکەووت ، کەڕەفتاری موسڵمانان بۆ مەسیحیەکان بەڵگەیە لەسەر بەرزی و گەورەیی و پێکەوە ژیان و بەختەوەری و نەرمونیانی موسڵمانان و ئەوسا جگە لە موسڵمانان هیچ کەس ئەو هەستەیان نەبوو .
هێنری ئەڵێت : ئەگەر ئاینی محمد بەزەبری شمشێر بڵاو بوایەتەوە ئەوا دوای فتوحاتی موسڵمانان ڕەو ڕەوەی ئەو ئاینە پەکی ئەکەوت ، بەڵام ئەوەتا تا ئیستاش قورئان باڵی بەسەر هەموو لایەکی ئاوەدانیدا کێشاوە .
دەربارەی سۆز و بەزەیی ئیسلام و نەرمونیانی موسڵمان ئەڵێت : ئاینی ئیسلام بەزەبری شمشێر وزەبر و زەنگ بڵاو نەبۆتەوە ، بەڵکو چاکترە بگوترێ ئاشتی و سەلامەتی موسڵمانان و نەرمونییانیان هۆکاری ڕوخانی میرنیشینی عەرەبی بو، لەوانەیە ئەگە موسڵمانان لەگەڵ ئەندەلوسییە کاندا هەمان کاری مەسیحیەکانیان بەرانبەر گەلە سەکسۆنیەکان بکردایە ، ئەوا دەهاتنە پاڵ ئیسلام و پێشوازیان لێدەکردن ، چونکە سەڕەڕای ئازادی مەسیحیەتیش تێدا زۆر پارچە پارچە و فرە لایەن بون .
پاشان شایەتییەکی زۆر جوان و دادگەرانە دەدات و دەڵێت : ئێمە چیمان داوە لەگومان و گریمانانە ؟ لەکاتێکدا ، کەشتێکمان لەبەردەمدایە و پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکەین ، ئەویش ئەوەیە ئاینی قورئان توانی هەموو گەلانی جولەکە و مەسیحی و بتپەرست لەئەفەریقا ی باکور و بەشێکی گەورەی ئاسیا داگیربکات ، تەنانەت لە ئەندەلوسدا هەندێ لەمژدەدەران و پیاوانی ئاینی مەسیحی بەهۆی خۆشەویستیان بۆ ئیسلام وازیان لە ئاینەکەیان هێنا و بەبێ هیچ زۆر لێکردنێك ، ئەمەش پێمان دەڵێت ، کە ئیسلام هێزی ڕاکێشان و بڵاوبوونەوەی هەیە و هەر لەبەر ئەوەشە تا ئێستاش ڕوو لە زیاد بوون و بڵاوبوونەوەی بەردەوامە .
پرۆفیسۆر جی –م کرامەرز (ڕۆژهەڵات ناسێکی هۆڵەندییە ) دەڵیت : ئۆرشەلیم کەبەرزترین ناوەندی ئایینی ئەوروپای مەسیحی بو لەساڵی ٦٣٨ز کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیسلام ، بەڵام فەتحی ئیسلامی نەبووە ڕێگر لەبەردەم سەردانیکردنی قەبری پیرۆز و نەبووە بەربەست لەنێوان مەسیحیەکان و بەجێهێنانی ئەو پەرستشە .
نەسڕی سەلهەب ، مەسیحیەکی لوبنانییە ، بەدیدی بابەتیانە و گەڕانی بەدوای ڕاستیدا بەناوبانگە ، لە کتێبەکەی (لقاو المسیحیە والإسلام) دەڵێت : مەسیحیەت ڤەنگی خاچپەرستانی دژی ئیسلام بەرپا کردووە ، جا مێژوو نوسان بەئارەزووی خۆیان دەڵێن بۆ ڕزگارکردنی شوێنە پیرۆزەکان بووە ، بەڵام لەڕاستیدا ئەو جەنگە یەکێك بوو لەهەڵە مێژووییە گەورەکان .. چونکە شوێنە گەورە و پیرۆزەکان لە مەترسیدا نەبون و هیچ فەرمانڕەوایەکی موسڵمان نەیویستووە ، کەئەو شوێنە پیرۆزانە لەناو بەرێت ، بەڵکو بە پێچەوانەوە ، ئەوەتا خەلیفە عومەر ی کوڕی خگاب ڕەتیکردەوە نوێژ لەکڵێسای (قیامە) دا بکات تاوەکو هەر بەسروشتی مەسیحی خۆی بمێنێتەوە ، موسڵمانانی تریش بە درێژایی مێژوو هەر وایان کردووە .
پاشان دەڵێت : پەیمانی عومەری کوڕی خگاب ، کەبە خەڵکی بەیتولمەقدیسی دابوو ، ئایا لەمێژوودا هیچ پەیمانێك هەیە لە ڕووی چاکی و دادگەری و لێبوردەیی پێی بگات ؟!!
ئەمەش بەشێکی دەقی پەیمانەکەیە ( بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان : ئەمانە ئەو مافانەی ئاساییشن ، کەبەندەی خوا – عومەر- ی پێشەوای بڕواداران بەخەڵکی بەیتولمەقدیسی داوە ، ئاسایشی پاراستنی خۆیان و ماڵ و سامانیان و کڵێسا و خاچەکانیان ... هیچ کەسێ زۆرییان لێناکات و زیانیان پێناگەیەنێت ).
پاشان (سەلهەب) دەڵێت / چی دۆڕاوێکی جەنگ بەدرێژایی مێژوو لەلایەن هێزی براوە و سەرکەوتوو پەیمانی وای دراوەتێ ؟! موسڵمانان بۆ ماوەی هەزار و سێ سەد ساڵ لەڕۆژهەڵات – بەتەواوەتی لەخاکی فەڵەستین – دا مانەوە ، کەچی نزیکی هیچ شوێنەوارێکی مەسیحیەکان نەکەوتنەوە ، بەڵکو کڵێساکان و شوێنە پیرۆزەکان بەتەواوی پارێزرابوون .
ئیستاش دێنە سەر کۆتایی باسەکە و دەتوانین مەرجەکانی جەنگ و بەند و بارەکانی لەئیسلامدا بەو خاڵانەی خوارەوە کورت بکەینەوە :
1.
ڕونی هۆکار و ئامانج
2.
تەنها جەنگ لەگەڵ جەنگاوەراندا ، دەکرێت و بەهیچ جۆرێك دژایەتی خەڵکی ئاسایی ناکرێت .
3.
ئەگەر ئاشتیان بەرپاکرد ئەوا تەنیا ستەمکاران سزا وەردەگرن .
4.
پاراستن و ڕەفتاری جوان لەگەڵ دیلەکاندا و ڕەفتاری مرۆڤانەیان لەگەڵدا بکرێت .
5.
پاراستنی ئازادی ئایینی و پاراستنی کڵێسا و پەرستگاکان .
6.
پاراستنی ژینگە ، نەکوشتنی ئاژەڵ – تەنیا بۆ پێویستی نەبێت – و نەسوتاندنی درەخت و خراپ نەکردنی بەرو بوومی کشتوکاڵی و ئاو و پیس نەکردنی بیری ئاو و تێکەندانی خانوی خەڵك .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوەکان
الإسلام والعصر الحدیپ
الإسلام : خواطر وسوانج
دراسات فی حضارە الإسلام
تراث الإسلام
العهد العمریە