29/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام
-- (( به‌شی هه‌شته‌م )) --
له به‌شی شه‌شه‌مدا ئه‌وه‌م ووت كه عه‌لمانیه‌تی كوردی غوڵامی عه‌لمانیه‌تی عه‌ره‌بین و په‌روه‌رده بووی به‌رده‌م (كتێب) و (كاره‌كان)ی ئه‌وانن و نمونه‌ی پێویستیشم شتێك هه‌ڵدایه مه‌یانی به‌ڵگه‌وه. به‌ڵام جیاوازییه‌كی قوڵ له نێوان عه‌لمانیی كورد و مامۆستاكانیان له عه‌لمانیی عه‌ره‌ب هه‌یه كه پێك دێت له‌م هه‌ڵوێسته، عه‌ره‌بی عه‌لمانی ناتوانێت ئیسلام له یادگه‌ی مێژوویی خۆی بسرێته‌وه‌و داواش ناكات له رابردوو دهربكرێته ده‌ره‌وه، لای كه‌می وه‌ك به‌شێك له كه‌لتوری خۆی لێی ده‌روانێت و ده‌یه‌وێت لێی به‌هره‌مه‌ند ببێت هه‌رچه‌نده ناشیه‌وێت سه‌رچاوه‌ی به‌یان و به‌رنامه‌ی بێت، به‌ڵام عه‌لمانیه‌تی كوردی هیچ ئاماده نیه رێزی ئه‌و ئیسلامه بگرێت وه‌ك به‌شێك له كه‌لتوری فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و بزاڤیی رۆحیی گه‌لی كورد سه‌یری بكات، به‌ڵكو به نامۆ‌و دوژمنی هه‌میشه به نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و زمان بریوێتیهوه و بریاری له‌سه‌رداوه!.
عه‌لمانیه‌تی كوردی - ئه‌گه‌ر هه‌موشیان به‌و راشكاوییه نهیاندركاندبێت- هه‌ندێكیان بۆ سنورداركردنی كار‌و كاریگه‌ری ئیسلامه‌تی و به تۆمه‌تی (سه‌له‌فیه‌ت) داوای گۆرینی ناو‌و ناوه‌رۆكی هه‌مو رێكخراوه (ئیسلامییه‌كان) ده‌كه‌ن و هه‌ربه‌وه‌ش كۆڵیان نه‌داوه، بۆ گه‌یشتنیش به ئامانجه فیكری و سیاسیه‌كانیان جیهانی میدیا‌و ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییان شێلاوه به هات و هاواری بوغتانی (ته‌كفیر)و (تیرۆر) و (سه‌له‌فیه‌ت) و (داعش بوون) و (وههایینزم) و گوایه هه‌موو ئیسلامخوازێك پشكێكی هه‌یه له‌و ناوونیشانانه!. هه‌تا هه‌موو گه‌ل به چاوی دوژمن بیانناسن .
9- پاش دزه كردنی عه‌لمانیه‌ت له‌و هه‌موو ده‌روازه‌و دۆڵه‌وه و دوای گشت ئه‌و گه‌نده‌ڵیه گشتگیره‌یان، ئێمه‌ی ئیسلام ویستیش هه‌رچۆن بیربكه‌ینه‌وه به نه‌رمی یان گه‌رمیی لای ئه‌وان دوو پێناسه‌مان هه‌یه یان گێلین یان گێره شوێنین!، ئه‌گه‌ر چووین به دوایانداو نهرمییمان نواندوو هه‌ر رۆژه‌ی پلیكانهیهكمان بڕی به‌ره‌و ئه‌وان ئه‌وه گێلی بێ ده‌رمان ئێمه‌ین!، ئه‌گه‌ریش سه‌ربه‌خۆیانه بیرمان كرده‌وه و پێوه‌ری فیكری و عه‌قائیدیی و سیاسیی خۆمان پاراست و ئیراده‌مان كرد گه‌له‌كه‌مان به‌و پێوه‌رانه سنور‌و ده‌ستوری ژیانی بنیاد بنێت ئه‌وه گێرهشێوینن