29/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمریکا: پشتگیری عێراقێکی یه‌کگرتوو ده‌که‌ین
وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراق رایگه‌یاند که ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ی جیاکردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و سونه له حکومه‌تی عێراق نایاساییه و ئێمه پشتگیری عێراقێكی یه‌کگرتوو ده‌که‌ین.
جیفری لوری وته‌بێژی ره‌سمی به‌ناوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عیراق نه‌گۆڕه‌و وتیشی: هه‌موو هاوكاری و پێداویستیه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه راسته‌وخۆ راده‌ستی حكومه‌تی عیراقی ده‌كرێت.
له به‌یانامه‌که‌دا هاتوه ''ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی له‌لایه‌ن ماک سۆربێری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکاوه پێشکه‌شکراوه، هیچ یاسایه‌ک نایگرێته‌وه و ئاماژه نیه بۆ هه‌ڵوێستی فه‌ڕمی ئه‌مه‌ریکا چونکه ته‌نها سه‌رۆک ئۆباما به‌رپرسه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا'، وتیشی، ئه‌و یارمه‌تی و پشتگیریانه‌ی ده‌ینێرن بۆ پێشمه‌رگه و هێزه سونه‌کان، له رێگای حکومه‌تی عێراقه‌وه نه‌بێت به‌ڵکو راسته‌وخۆ به‌گه‌یه‌نرێته ده‌ستی پێشمه‌رگه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م لێدوانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق له‌كاتێكدایه كه بڕیاره به‌م نزیكانه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات، كه به‌پێی هه‌ندێك پێگه‌ی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاره سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و سه‌ردانه‌یدا پرسی سه‌ربه‌خۆی و ده‌وڵه‌تی كوردی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكیدا باس بكات.