30/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام
-- (( به‌شی نۆیه‌م )) --
بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی لافیته‌یه‌كی ره‌نگیی و ده‌نگیی گه‌وره‌ی ده‌م و ده‌ستی عه‌لمانیه‌تی كورده، كاتێك نه‌ته‌وه‌یان پێ نه‌ته‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌زمی عه‌لمانیه‌ت بكات!، ئه‌گینا له چاوی ئه‌واندا له دواكه‌وتن وكۆنه‌په‌رستی و جامبوونی رۆحیی تاك و كۆدا تلاوهو خهفاوه . گرێ و بێزاریم زۆره له ئاست ئه‌و ره‌وته‌ی كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵی كوردهواری بكاته كۆمه‌ڵێكی عه‌لمانی و له كرێی ئه‌م عه‌لمانی بوونه‌شدا به ئه‌رك و پێوستیی ده‌زانن كه ئیسلام و ئیسلامه‌تی بكرێته ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه گه‌وره و بچوكه‌كان.
ئه‌و رۆژگاره‌ی له ئه‌وروپا مرۆڤایه‌تی كرابووه كونی سه‌گه‌وه به هۆی ره‌فتاری كهنیسهگوزاران و ده‌ست و پێوه‌ندی پاشایانه‌وه ئیتر له‌به‌رده‌م مرۆڤی رۆژئاوادا ته‌نها دووچارهسهر له ژوور سه‌ریدا بوو . یان قایل بوون به‌و كوله مهرگیهو توانه‌وه له ته‌نوری كه‌نیسه و پیاوانی ئایینی‌دا یان فڕێدانی ئه‌و په‌یامه مرۆڤكوژهی كه‌نیسه‌و (كافربوون) به ئایین و پیاوه‌كانی و جێبه جێكردنی هه‌موو ره‌گ و ریشه‌ی عه‌لمانیه‌ت بێ په‌راندی یه‌ك بڕگه‌ی!.
ئه‌وه بوو ئه‌وان عه‌لمانیه‌تیان كرده (ئایینی)نوێی رۆژئاوا و ئایینی كه‌نیسه‌یان كرده ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئیداره‌ی كاروباری گشتی كۆمه‌ڵگه‌وه. یانی ئه‌وان ئیختیاری سێیه‌م نه‌بوو له‌به‌رده‌میاندا،بۆیه ده‌كرێت بوترێت بۆخۆیان ژیرانه بریانداو كه‌نیسه‌و كه‌هه‌نوتی گاور و خورافاتی سه‌دان ساڵه‌یان كرده زبڵدانه‌وه. به‌ڵام بۆچی كوردانێكی داماو ئه‌و مێژووه‌ی رۆژئاوا ده‌كه‌نه كراسێك و كابۆیهك و به زۆر ده‌یكه‌ته به‌ری شه‌رواڵ و چۆغه له‌به‌رێكی كوردی دوور له‌هه‌موو شتێكی رۆژئاوا ؟!. ئێمه هه‌رگیز هه‌مان گرفتگه‌لی ئه‌وانمان نه‌بووه، هه‌مان كه‌لتورو زمانمان نه‌بووه‌و نیه، ئایینی ئێمه كه ئیسلامه ئایینی توێژێك نه‌بووه‌و نیه، له‌به‌رده‌م كێشه‌كانیشدا ئێمه‌ش هه‌میشه له بهردووم دوو ئیختیاردا بووین یان ئیسلاممان قبوڵ بووه‌و كردوومانه‌ته تكاكار بۆ چاره‌سه‌ر یان ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه و دژه‌كه‌ی كراوه‌ته په‌ڕاویی رۆح و په‌ناگه‌ی ماددیی!!. ته‌ركی به‌شێك له كوردیش- له‌ژێر هه‌رناوێكی هاوچه‌رخدا بێت- بۆ ئایینی ئیسلام به پاساویی (سته‌میی ئایینی) به مانا كهنیسهییهكهی له‌به‌ر ده‌ستیان نه‌بووه‌و نه‌یتوانیوه بیكه‌نه به‌ڵگه‌ی (ده‌رچوون له ئیسلام) مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی شاز‌و تایبه‌ت و تاكدا نه‌بێت .