ئەو پیاوەی وەك ڕەحمەت بۆ جیهان نێردراوە
01/05/2015 نوسەر: bzavpress

ئەو پیاوەی وەك ڕەحمەت بۆ جیهان نێردراوە

*ۆمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا رَحۡمَەٗ لِّلۡعَٰڵمِینَ* (الانبیا‌و – ١٠7 – )
*ێٰٓأَیُّهَا ٱلنَّبِیُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا ۆمُبَشِّرٗا ۆنَژِیرٗا *ۆدَاعِیًا إِڵی ٱللَّهِ بِإِژۡنِهِۦ ۆسِرَاجٗا مُّنِیرٗا* ( اڵاحزاب – ٤٥ ، ٤٦ - )
(( ئەو پیاوەی وەك ڕەحمەت بۆ جیهان نێردراوە ، ئەگەر ئێمە پەیامەکەی وەرنەگرین و ڕێبازەکەی پەیڕەو نەکەین ، ئەوا ئەو کارەمان هیچ ناگەیەنێت ، تەنها ئەوە نەبێت ، کە ئێمە ڕەحمەتی خودا ڕەتدەکەینەوە ))
لیۆپۆڵد ڤایس : الاسلام علی مفترق الگرق 
با مێژوو بۆمان بدوێ ، دەربارەی :
یەکەم : ئەو ووڵاتە موسڵمانانەی فەتحی ئیسلامییان نەچۆتە ناو :
1- ئەندۆنیسیا : ڕێژەی موسڵمان %٩٠ و نەمانبیستووە ڕۆژێ لە ڕۆژان لەشکرێکی موسڵمانانی چوبێتە ناو تەنانەت یەكیك لە دوورگەکانیشی .
2- مالیزیا : کەتەنانەت سەربازێکی موسڵمانیش نەچۆتە نێو خاکەکەی ، کەچی ڕێژەی موسڵمانان لەو ووڵاتەدا لەنیوەی ژمارەی دانیشتوانی زیاترە .
3- ئەفەریقا : لەکەناری ڕۆژهەڵاتیەوە تا مۆزەبیق لەباشور و زۆرینەی دانیشتوانی کەناری ڕۆژئاوای قاڕەکە موسڵمانن ، لەکاتێکدا مێژوو هەواڵیکی وای تۆمار نەکردووە ، کە لەشکری موسڵمانان چوبێتە ناو هیچ کام لەم خاکانەوە .
لەبەر ئەوە دەپرسین کام شمشێرە یە ، کە چۆتە نێو ئەو خاکانەوە و بوەتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئیسلام تیاندا ؟!
مێژوو پێمان دەڵیت کە ئەوانەی چونەتە نێو ئەو خاکانەوە بازرگانە موسڵمانەکان بوون ، کە چەکێكی بەهێز تر لە شمشێریان پێبوو ، ڕەوشتی پێغەمبەرەکەیان (صل الله علیەوسلم) و فەرمانە پڕ بەزەییەکانی ئیسلامی وەکو ڕاستگۆیی و دادگەری و دەستپاکی و بەڵێن بردنە سەر و دڵسۆزییان پەیڕەو دەکرد .
دکتۆر و دیبلۆماسکاری ئەڵمانی ( مراد هۆفمان ) لە کتێبەکەیدا ( یومیات مسلم ألمانی ) دەڵیت : بڵاوبوونەی خۆکرد و ئاسانی ئیسلام بە درێژایی مێژوو خاسیەتی ئەو ئاینە بووە ، ئەوەش لەبەر ئەوەی ئاینی فیتڕەت و سروشتە ، کە بۆ محمد ( صل الله علیەوسلم) هاتووە .
هەروەها لە کتێبی (الاسلام کبدیل) دا دەڵیت : ( ئەوەی لە قورئاندا لە هەموو شتێك زیاتر توێژەر و ڕۆژهەڵاتناس سەرسام دەکات ، ئەو باسە تێرو تەسەلەیە ، کە قورئان سەڕەڕای کەمینەییان لەناو کۆمەڵگای ئیسلامیدا باسی لەماف و پاراستنی خاوەن کتێبەکان کردووە ، ئەمەش بەڵگەیەکی ڕونە لە سەر لێبوردەیی و سنگ فراوانی ئەو ئایینە ) . 
بە پێی توێژینەوەکانی ناوەندی ( رصد العقائد) لەشاری (برن ) سویسرا ، ئیسلام لە هەمو ئایینەکان زیاتر لەجیهاندا و لەمێژوو دا گەشەدەکات و بڵاو دەبێتەوە .
ئەو ڕاستیەش لەلایەن توێژەرانی ئایینەکان پشتڕاست کراوەتەوە ، ئەوەتا کچە توێژەری ئایینی ، ئەمەریکی دەڵێت :
• کارۆڵ ئەنوی ، لەکتێبەکەی (سر إسلام الامریکیات ) دا دەڵیت : (لەئەمەریکای باکوردا ئیسلام لەهەموو ئاینەکان زیاتر گەشە دەکات و بڵاودەبێتەوە ) . 
• هەروەها دکتۆر ( هستۆن سمیس) لە کتێبی ( دیانات الانسان ) دا دەڵێت : ( ئیسلام لەم سەردەمەدا * وەك سەردەمانی پێشوو* لەهەموو ئاینەکان لەپەیدا کردنی شوێنکەوتو و بەڕاست دانەراندا خێراترە ).
• هەروەها مژدەدەر (جۆن تکل) دەڵێت ( سەڕەڕای ئەو هەوڵە کەمەی لەپێناو بڵاوبوونەوەیدا دەدرێت * کەدەکرێ هەوڵەکان بە نەبوو هەژمار بکرێن * بەڵام ئیسلام هەر لەبەرەو گەشەسەندن و بڵاوبوونەوەیە ) *الغارە علی العالم الاسلامی ، ل ، شاتلییە .
• بیانکا سکارسیا ، لە کتێبەکەی ( العالم الاسلامی و قچایاە و التأریخیە) دا دەربارەی هێزی سەرنجڕاکێشی ئیسلامی دەڵێت : ( شەریعەتی قورئانی هێزی سەرەنجڕاکێسانی هەیە و کار لەملیۆنان کەس دەکات ، ئیسلام بەردەوام خواستی لەسەر زیاتر دەبێت و خەڵك زیاتر دەبنە موسڵمان .. لێکدانەوەی ئەو دیاردەیەش بە تایبەت لەئەوروپادا کارێکی قرسە ، چونکە خەریکە ئیسلام دەبێتە جێگرەوەی شارستانییەتی ڕۆژئاوا ).
• پاشان سکارسیا دەربارەی هێزی سەرنجڕاکێشی ئەو ئایینە پرسیاردەکات و دەڵێت ( ئیسلام بەردەوام گەشە دەکات ، ئەو هێزە سەرسوڕهێنەرە چی یە ؟ ، کەلەو ئایینەدا هەیە ؟ چ هێزێکی خودکاری باوەڕهێنەری تێدایە ؟! بۆچی دەرونەکان بە پەرۆشەوە بانگەوازی ئیسلام قەبوڵ دەکەن و وەڵامی ئەرێ لە خزمەتیدان ؟! * شمس الإسلام تشرق من جدید محمد عپمان .
• جۆن پۆل ڕۆ لە کتێبەکەی ( الإسلام فی الغرب) دا دەڵیت : گەڕانەوەی ئیسلام ۆ ئەوروپا شەپۆلێکی نوێیە ، کە هیچ ئایین و ڕێسایەك ناتوانێت سنورداری بکات یان بیوەستێنیت ) .
• لیۆ تۆلستۆی یش ڕای وایە ، کە ( شەریعەتی ئیسلام هەموو بستێکی ئەو سەرزەمینە دەگرێتەوە ، ئەوەش بەهۆی گونجانی لەگەڵ عەقڵ و بونی دانایی و دادگەری تێیدا ) *شمس الإسلام تشرق من جدید .
• یەکێك لەو ڕاستییانەی نوسەری شانۆگەری ئیرلەندی (جۆرج بێرنارد شۆ) خستویە تییە ڕو ، ئەوەیە ، کەدەڵێت : هەمو دنیا ئیسلام قەبوڵ دەکەن ! ئەگەر بەناوی خۆشییەوە پەیڕەوی نەکەن ئەوا بەناوێکی خوازراو پەیڕەوی دەکەن ! ئەو ڕۆژەش دێت کە ڕۆژئاوا دێتە سەر ئاینی ئیسلام ) * الإسلام بعد مئە عام .