واشنتۆن راستەوخۆ پێشمەرگە پڕ چەك دەکات
01/05/2015 نوسەر: bzavpress

واشنتۆن راستەوخۆ پێشمەرگە پڕ چەك دەکات


لەو بارەیەوە، پێگەی تایبەتی لیژنەی کاروباری ھێزە چەکدارەکانی کۆنگرێس بڵاویکردۆتەوە، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایی پڕچەککردنی ھێزە عێراقییەکان دراوە کە لە جەنگی دژی داعش شەڕ دەکەن، بەپێی ئەو پرۆژە یاسایەش، لە ٢٥% ھاوکارییە سەربازییەکانی پنتاگۆن، بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھۆزە سوننەکان تەرخان دەکرێت و ئەو ھاوکاریەش راستەوخۆ بەدەست ئەو ھێزانە دەگات.
پاش بڕیارەکەی لیژنەی کاروباری ھێزە چەکدارەکان، دواتر پرۆژەکە بۆ ھەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران لە کۆنگرێس بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەوەی پرۆژە یاساکە تێپەرێنرێت.

دابینکردنی لە ٢٥% ھاوکارییە سەربازییەکانی پنتاگۆن، بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھۆزە سوننەکان، لەچوارچێوەی ئەو داواکارییەی باراک ئۆباما بوو لە کۆنگرێس، بە تەرخانکردنی بڕی ٧١٥ ملیار دۆلار بۆ پشتیوانی و ھاوکاری ھێزە عێراقییەکان لە جەنگی دژی داعش.