01/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دەمیرتاش: شه‌وی هه‌ڵبژاردن بژارده‌ی نوێی ده‌سه‌ڵات دێته ئاراوه
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په لەمیانی سه‌ردانی بۆ ژوری ژمێریاریی و راوێژكاریی دارایی رایگەیاند، داوا ده‌كه‌ن کە هه‌مو كاتێك دیموكراسی له وڵات ده‌سه‌ڵاتدار بێت و بیرۆكه‌ی ئیداره له هه‌ر گه‌ڕه‌كێك دێننه كایه‌وه.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (7)ی حوزه‌یران و وتی: "ته‌نها حكومه‌ت هه‌ڵنابژێرین به‌ڵكو دو بۆچونی جیاواز هه‌ڵده‌بژێرین. له لایه‌كه‌وه مۆدێلێك هه‌یه كه به هه‌وه‌سێكی زۆره‌وه ده‌یانه‌وێ گشت سه‌رچاوه‌كانی وڵات له چوارده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه و دیكتاتۆریی دابمه‌زرێنێت، سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له وڵات نییه به‌ڵام ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك مامه‌ڵه ده‌كات و پێشێلكاری له ده‌ستور و یاساكان ده‌كات".
له لایه‌كی تره‌وه "هێڵێك هه‌یه ئاماژه به گۆڕانكاریی و وه‌چه‌رخان ده‌كات و داوای ماف و سه‌ربه‌خۆیی زیاتر ده‌كات و به بیرۆكه‌ی به‌رگریكردن له سته‌ملێكراوان ده‌كات. ئینجا هه‌ر چییه‌ك بگوترێت ئه‌وه ركابه‌ری له هه‌ڵبژاردن له‌م دو خاڵه‌دا ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، شه‌وی هه‌ڵبژاردن بژارده‌ی نوێی ده‌سه‌ڵات دێته ئاراوه و وتیشی: "ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاكپارتی نه مه‌حكومه و نه مه‌جبوره، به‌م بیرۆكه‌یه‌وه توركیا سانتیمه‌ترێك بۆ پێشه‌وه ناچێت، پێویسته رزگار بین له بیرۆكه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌ك له‌وانه‌ی ده‌نگ به لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن".