20/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو: مه‌رج نییه لابردنی بارزانی خوێنی بوێت
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه مه‌رج نییه خوێن بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی له‌پۆسته‌كه‌ی لابچێت.
له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ بزاڤ، ئه‌بوبه‌كر كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه مه‌رج نییه بارزانی به‌خوێن بڕوات.
ناوبراو راشیگه‌یاند (مه‌رج نی یه بارزانی به‌خوێن بڕوات مادام به‌خوێن هاتووه).
ئه‌وه‌شی وت (ئێمه له‌بارودۆخی كوردستاندا به‌تایبه‌تی ده‌بێت بروامان به‌خوێن نه‌بێت ده‌بێت بروامان به‌شه‌ری ناوخۆ و پێكدادانی توندوتیژی و ئه‌وانه نه‌بێت چونكه پێم وایه سه‌رئه‌نجام زه‌ویه‌كه‌ی ژێر قاچمان رۆ ده‌چێت مه‌جالی ململانێ نامێنێت).
وتیشی (وه‌كو خوێندنه‌وه‌ی خۆم سه‌رۆكی هه‌رێم من پێم وایه ئه‌یه‌وێت زۆرترین كات لهپۆستهكهدا بمێنێته‌وه بێگومان ئه‌گه‌ر قانونیش نه‌بێت قانونی بۆ دائه‌تاشێت واته چوارچێوه‌ی قانونی حه‌تمه‌ن بۆ ده‌دۆزێته‌وه به‌ڵام ئه‌و چوارچێوه قانونیه‌ی ئه‌ی دۆزنه‌وه چه‌ند قانونیه پێم وایه قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت).
درێژه‌ی دیداره‌كه له‌به‌شی دیدار بخوێنه‌ره‌وه.
د.ع