لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەزۆرینەی دەنگی ھاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان، پرۆژەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا رەتکرایەوەو کوردو سوننەش ھۆڵی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بەجێھێشت.
نەوزاد رەسوڵ، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە،لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا پەرلەمانتارانی كورد و بەشی زۆری پەرلەمانتارانی سوننە لەسەر دەركردنی بەیاننامەیەك هۆڵی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراقیان بە جێهێشت.
بەگوتەی ناوبراو، ناڕەزایەتییەكە لەسەر دەركردنی بەیاننامەیەك بووە بۆ راگەیاندنی هەڵوێستی حكومەتی عێراق لەبارەی پڕۆژەكەی كۆمارییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە داوادەكات راستەوخۆ هێزی پێشمەرگە و هێزە سوننیەكان پڕچەك بكرێن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا.
ژمارەیەك پەرلەمانتاری شیعە بەیاننامەكەیان داڕشتووە و خستوویانەتە دەنگدانەوە، بە دەنگی زیاتر لە 160 پەرلەمانتاریش پەسندكراوە، بەیاننامەكە پرۆژەكەی كۆمارییەكان رەتدەكاتەوە.