ئامانجی بەشداریكردنی پێشمەرگە لە شەڕی موسڵ ئاشكرا دەبێت
03/05/2015 نوسەر: bzavpress

ئامانجی بەشداریكردنی پێشمەرگە لە شەڕی موسڵ ئاشكرا دەبێت

 
مەحمەدی حاجی مەحمود فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە سنوری كەركوك لە میانەی بەشداری كردنی لە مەراسیمی یادی 22 ساڵەی ئازادی رۆژنامەنووسی رایگەیاند هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەركاتێك بیەوێت دەتوانێت ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی داعشدان بەرنامەی بۆ دابڕێژێت و رزگاری بكات، وە هیچ جێگەیەكیش نیە پێشمەرگە سڵی لێبكاتەوە.
 
محەمەدی حاجی محمود رونیشیكردەوە كە لە خۆرئاوای شاری كەركوك نزیكەی 54 كلیۆمەتر لە داعش پاككراوەتەوە و كە بە وتەی ئەو  ئێستا ئەو ناوچانە لە ژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستاندان.
 
سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ محەمەدی حاجی مەحمود وتیشی "باكوری شاری موسڵ هەموو دانیشتوانەكەی كوردن و لە ئێستادا ئاوارەی شارەكانی دیكەی كوردستانن، بۆیە دەبێت ئەو كوردانە بەرینەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان، وە شەڕی موسڵ پێویستی بە هاوكاری هاوپەیمانان و هێزەكانی دیكەوە هەیە".