كۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی سنوورەكانی كەركوك كلیلی ئارامییە بۆ كوردستان
03/05/2015 نوسەر: bzavpress

كۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی سنوورەكانی كەركوك كلیلی ئارامییە بۆ كوردستان

كۆسرەت رەسوڵ هۆشداری دەداتە فەرماندە سەربازییەكان لەبەرپەچدانەوەی هەر هێرشێك بكرێـتە سەر كەركوك‌و رایدەگەیەنێت "پاراستنی سنوورەكانی كەركوك كلیلی ئارامییە بۆ كوردستان".

كۆسرەت رەسول عەلی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی كوردستان بە (وەكالەت) لە شاری كەركوكی لەگەڵ لێپرسراوی میحوەرو فەرماندە سەربازییەكانی سنوورەكە كۆبوەوە و رایگەیاند، لەماوەی رابردودا قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە بۆ دنیای سەلماند كە ئێمە دوژمنی راستەقینەی تیرۆرین و بە هەموو توانامان بەرپەرچیان دەدەینەوە و خاكی خۆمان دەپارێزین".

وتیشی "پێویستە بازنەی هاوكارییەكان فراوانتر بكرێن و هاوكاری زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە بكرێ".

هەر لە كۆبوونەوەكەدا فەرماندە سەربازییەكان بە وردی تیشكیان خستەسەر رەوشی بەرەكانی جەنگ و ورەی پێشمەرگە، بۆ ئەم مەبەستە هەموو لایەك كۆدەنگ بوون لەسەر ئەوەی كە پێشمەرگە بە ورەیەكی پۆڵاینەوە بەرگری دەكات.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكە سەرجەم ئامادەبووان پێشوازیان لە بڕیارەكەی كۆنگرێسی ئەمریكی كرد، كە بڕیاری داوە بە شێوەیەكی راستەوخۆ هاوكاری سەربازی پێشكەشی هێزەكانی پێشمەرگە بكرێ.