03/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمریکا ناکرێت لە ئێستادا فڕۆکەی جۆى (ئێف 16) بە عێراق بدرێت
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە عێراق لە ئێستادا تێیکەوتوە، ناکرێت فڕۆکەی سەربازی جۆى (ئێف 16) بەو وڵاتە بدرێت.
لەوبارەیەوە ئەلیسا سمیس، وتەبێژی پنتاگۆن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیداراتگەیاند ، ئەگەرى پێدانى فڕۆکەى جەنگى بە عێراق و وتى: بۆ پێدانی ئەو فڕۆكانە پێویستە باردۆخەكە بەباشی رون بێت، هەماهەنگی تەواو لەگەڵ حكومەت بكرێت لەچۆنیەتی پاراستن و هێنان و گواستنەوەیان.
وتیشی: "ئەو فڕۆكانەى کە دەدرێنە عێراق لەجۆری (ئێف 16)ن و هێشتا لەبنكەی سەربازی فۆرت ورت كاری بەرهەمهێنانیان بۆ دەكرێت و فڕۆكەوانەكانی ئەو وڵاتەش مەشقی تایبەت وەردەگرن".
بەپێی رێككەوتنی نێوان هەردولا عێراق (18) فڕۆكەی (ئێف 16) بە نرخی نۆ ملیار و سەد ملیۆن دۆلار لە ئەمریكا دەکڕێت و بڕیاربو لە ساڵی (2012)دا فڕۆكەكان رادەستی بەغدا بكرێن، بەڵام ئەمەریكا تائێستا دوایخستوە.