قوربانيانى دەستى داعش هەمان ماف و ئیمتیازاتى قوربانیانى جینۆسایدیان پێ دەدرێ ..
04/05/2015 نوسەر: bzavpress

قوربانيانى دەستى داعش هەمان ماف و ئیمتیازاتى قوربانیانى جینۆسایدیان پێ دەدرێ ..

یەکێک لەو پرۆژە یاسایانەى کە لەم خولەى یاسادانانى پارلەماندا بڕیارە دەنگى لەسەر بدرێ و بکرێتە یاسا دیارى کردنى رۆژى (٣ى ٨ ) ه بە رۆژى جینۆسایدى شەنگال و تاوانەکانى دەستى داعش ، بڕگەیەکى ترى گرنگى ئەو پرۆژەیە دابین کردنى موچەیە بۆ قوربانیانى دەستى داعش بەجۆرێک ئەوانەى لە شەنگال و ناوچەکانى ترى کوردستان بە دەستى تێرۆریستانى داعش بونە قوربانى بەپێ ى یاسایى ماف و ئیمتیازاتى شەهیدان مامەڵەى شەهیدى جینۆسایدیان لەگەڵ دەکرێت و هەمان مافى شەهیدانى جینۆسایدیان پێ دەدرێت .