ناوەڕۆکی لیژنە 21 کەسیەکەی پەرلەمان
04/05/2015 نوسەر: bzavpress

ناوەڕۆکی لیژنە 21 کەسیەکەی پەرلەمان

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان گەیشتنە رێکەوتن لەسەر دەستنیشانکردنی (21) کورسییەکەی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوری هەرێمی کوردستان بۆ راپرسی و بڕیارە لەماوەی (90) رۆژدا لیژنەکە کارەکانیان تەواو بکەن.
دوابەدوای کۆبونەوەکەش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رابون مەعروف، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: پێویستە لیژنەکە لەماوەی (90) رۆژدا کارەکانی تەواو بکات و پڕۆژەی دەستورەکە ئامادە بکرێت، بەڵام ئەگەر لیژنەکە لەو ماوەیەدا کارەکانیان تەواو نەکرد، ئەوا پەرلەمان دەتوانێت ماوەی کاری لیژنەکە درێژ بکاتەوە.
وتیشی:"دابەشكردنی (21) كورسییەكە دادپەروەرانەیە ‌و حاڵەتێكی ئاساییە، چونكە ئەو حیزبانە خاوەنی زۆرترین دەنگی خەڵكی كوردستانن كە ئێستا لە لیژنەكەدان".

هاوکات، گۆران ئازاد ، لەبارەی پێدانی كورسیەكی ئەندامیەتی لیژنەكە لەپشكی گۆڕان بەیەكێتی ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەكات پێشتر باسی ئەو بابەتە كراوە كە گۆڕان كورسیەكی خۆی بدات بە یەكێتی بۆ ئەوەی هەر یەكەیان 4 ئەندامی بەر بكەوێت، بەلام بەوتەی ئەو جارێ‌ رون نییە ئایا یەكێتی ئەو كورسیە وەردەگرێت‌و یان گۆڕان كورسیەكە دەداتە یەكێتی یاخود نا.

پشكی لایەنەكان لەو لیژنە بەپێی سیستەمی سانت لیگۆ دابەشكراوە بەو پێیەش پارتی 7 ئەندام‌و گۆڕان 5‌و یەكێتی 3‌و یەكگرتوو 2  یەك ئەندامیش بۆ كۆمەڵ‌و یەك كورسیش دیكەش بۆ سێ لایەنەكەی تری پەرلەمان ئاراستەی سێیەم، حیزبی شیوعی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سێ‌ ئەندامەكەی تریش بۆ پێكهاتەكان.