04/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەردۆغان ناڕاستەوخۆ بانگەشە بۆ ئاکەپە دەکات
لە سەردانێکیدا ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەریەك لە پارێزگای سێرت و مێردینی باکوری کوردستان .
سەردانەکانی ئەردۆغان بۆ شارەکانی باکوری کوردستان وەک ھەڵمەتێکی پێشوەختە بۆ ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تورکیا لێکدەدرێتەوە کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی ئایندە بەڕێوەبچێت.
ھەرچەندە بەپێی دەستوور دەبێت سەرۆک کۆمار بێلایەن بێت، بەڵام ئەردۆغان لەمیانی وتارەکانیدا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بانگەشە بۆ ئاکەپە دەکات و ھێرش دەکاتە سەر پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن.
رۆژی شەممەی رابردووش لەمیانی سەردانەکانیانیدا بۆ (ئامەد و ئێلیھـ)، سەرلەنوێ ئەردۆغان رەتیکردەوە کە لە تورکیادا پرسی کورد ھەبێت، ئەوەش ناڕەزایی کوردانی باکوری لێکەوتەوە.