05/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەسیل نوجێفی: لەگەڵ مەسعود بارزانی هاوڕاین سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ
ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند: لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تێروانینی ھاوبەشمان ھەیە سەبارەت بە پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ.
نوجێفی ئاماژەی بەوەشکردووە ، بەر لەوەی سەفەری واشنتۆن بکەن ، چاوی بە ھەریەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کەوتووە و باسی ھەنگاوەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵیان کردووە.
ووتیشی :" لەگەڵ مەسعود بارزانی تێروانینی ھاوبەشمان ھەبووە سەبارەت بە پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ ، داوایانکردووە کە ھەماھەنگی تەواو لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ئەو ھێزە ھەبێت کە لە خەڵکی نەینەوا پێکھاتووە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکە و بارزانیش ھاوڕابووە .
نوجێفی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ، لەو دیدارەدا بارزانی رایگەیاندووە :" کە داوا لە ئەمریکا بکات شانبەشانی پێشمەرگە چەک بە ھێزەکانی نەینەواش بدات و دابەشکردنی چەک بەشێوەیەکی یەکسان بێت ، ئەمریکا گرەنتی ئەوە بدات کە ئەو چەکانە دزەیان پێناکرێت بۆ لایەنێکی دیکە.