05/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سامانە سروشتیەكان هیچ داهاتێك نادات بە وەزارەتی دارایی
جگەلە لەو نەوتەی لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەیفرۆشێت، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رۆژانە بۆخۆی 150 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت بێ ئەوە هیچ داهاتێك بدات بە وەزارەتی دارایی.
بەپێی زانیاریەکان ماوەی 2 مانگە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هیچ بڕە پارەیەكی نەداوەتە وەزارەتی دارایی و ئەو وەزارەتە بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران پشتی بەو پارەیە بەستووە كە لە بەغداوە هاتووە بۆ هەرێم.
ئەمە لاکاتێکدا ماوه‌ی 20 رۆژه ئاشتی هه‌ورامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و هیچ که‌سێکی تریش له وه‌زاره‌ت توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانیان نیه .
جێی ئاماژەیە جگه له‌و نه‌وته‌ی که ده‌برێته له‌ده‌ره‌وه‌ی سۆمۆ ده‌فرۆشرێت، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان پاره‌ی ئه‌و به‌نزین و گازه‌شی ده‌ست ده‌که‌وێت که به له رێگای به‌نزینخانه‌کانه‌وه به هاوڵاتیانی ده‌فرۆشێت.