سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسالاری ولاتەکەی دەست نیشان دەکات
05/05/2015 نوسەر: bzavpress

سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسالاری ولاتەکەی دەست نیشان دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا داوا لە کۆنگرێسی ولاتەکەی دەکات , بۆچوونی خۆیان لەبارەی  دیاری کردنی سوپاسالاری  ولاتەکەی ئاشکرا بکەن .

 باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا , جەنەراڵ " جۆزیف دانفۆرد"ی فەرەماندەی ھێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا , کە پێشتر فەرماندەی ھێزەکانی سوپای ئەمەریکابووە لە ئەفغانستان بۆ شوێنی مارتین دیمبسی سوپاسالاری ولاتەکەی دەست نیشان کردووە .
کاندیدکردنی ئەو ژەنەراڵە لە کاتێکدایە , کە بریارە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ دیمبسی لە خزمەتکردن بە سوپا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە .
ئۆباما بەنیازە بول سيلفا فەرماندەی ھێزەکانی گواستنەوە و گەیاندنی ئەمەریکا ,  بۆ جێگری سوپا سالاری ووڵاتەکەی .