05/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عامری: ئه‌مریکا سه‌رسام ده‌که‌ین به گرتنه‌وه‌ی ئه‌نبار
سه‌رکرده‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیی شیعه مه‌زهه‌ب له‌عێراق"هادی عامری" رایگه‌یاند: به پلانێكی تۆكمه و به خێرایی ڕزگاركردنی ئه‌نبار، ده‌كه‌ینه مایه‌ی سه‌رسامی ئه‌مریکا، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش پێویستمان به‌وه نییه موڵه‌ت له كه‌س وه‌ربگرین.
عامری دەشڵێ: هۆزەکان و دانیشتووانی ئەنبار لە قەیراندان و ئێمە دەستبەرداریان نابین، کەوتنی شارەدێی بەغدادی (٧٠ کم رۆژئاوای رومادی ناوەندی ئەنبار) کارەسات دەبێت، بەرگریکردن لە خەڵکی پارێزگای ئەنبار ئەرکێکی ئایینی و یاسایی و رەوشتییە بەتایبەت فەتوای مەرجەععیەتی عەلی سیستانی لەمبارەوە روونە".
ئەوەی عامری باسی لێوە دەکات ئەوەیە کە ئەنبار بەبێ بەشداریکردنی فرۆکەی هاوپەیمانان ئەوان داعش وەدەردەنێن و سەرکەوتن بە دەست دەهێنن، چونکە ئەمریکا پێشتر بە عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی راگەیاندبوو کە هەر ناوچەیەک حشدی شەعبی یان میلیشیا شیعەکان بەشداری شەری دژی داعش بکەن لە عێراق، ئەمریکا بەشداری ناکات.