05/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ره‌یه‌كی كاتیی بۆ ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی ....
ده‌ستور له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه گرفتێكی گه‌وره‌ی كۆن - نوێیه!، كۆن به‌و مانایه‌ی به ناوی ده‌ستوره‌وه عه‌یامێكه سته‌م له دین و دونیامان ده‌كرێت، نوێش مه‌خسه‌دم پێی ئه‌زمونی ده‌ستوریمان وه‌ك بیرۆكه‌و وه‌ك كرداریش هیچ نیه و هێشتا وه‌ك هه‌رێم بۆمان نه‌كراوه رۆژێك له‌ژێر ده‌ستوری خۆماندا بژین و هه‌وای ده‌ستورییانه بمژین. له‌سه‌ر بڕگه‌كانی ده‌ستور كامه‌بێت و كامه نه‌بێت و چی له خۆی بگرێت و چی لێفرێ بدرێت نواڕین و نوسینی هه‌ق و ناهه‌ق و كوردانه‌و دژه كوردانه ده‌بیسرێت و ده‌یان باره ده‌كرێته‌وه. به‌تایبه‌تی بڕگه‌و به‌ندی ئیسلام و ده‌ستور یان شه‌ریعه‌ت و یاسا‌و ڕێساكانی و چه‌قاندنیان له ناواخنی ده‌ستوردا، ئه‌مه‌یان له‌م قۆناغه‌و له‌ژێر پاساوو په‌ڵپی داعش و ترس له داعشدا كراوه‌ته یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و گرفتانه‌ی كه له‌وانه‌یه ئاكامێكی باشی نه‌بێت، هه‌ر له‌ئێستاشه‌وه هه‌ره‌شه‌ی ئاشكرا‌و نهێنی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گه‌وره هه‌م نیشتیمانی و هه‌میش نه‌ته‌وه‌ییه‌و ده‌بینن ره‌وتێكی دژه ئیسلام و دژه كورد ده‌یانه‌وێت و داوا ده‌كه‌ن ئیسلام له ده‌ستورو ده‌وڵه‌ت بكرێته ده‌ره‌وه.جاله پێناو ئه‌وه‌ی ده‌ستوری داهاتووی كوردستان له ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی شه‌ریعه‌ت رێز له ئیسلام بگرێت و شوێنی خۆی پێبدات پێویستمان به به‌ره‌یه‌كی كاتیی زۆر فراوان هه‌یه كه هه‌موو كوردێكی دۆست و دڵسۆز به ئیسلام و نه‌ته‌وه‌كه‌ی له خۆی بگرێت و پشتیوانی كۆكاته‌وه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی ئاماژه‌م پێدا. ئه‌مه‌ش كاری هه‌موو موسڵمانێكه له گشت حیزبه‌كان و كه‌سایه‌تی ونوخبه‌و زانایان و تاك تاكی كوردی موسڵمانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه. ئه‌مه كاری گروپێك یان حیزبێك نیه به‌ڵكو ئه‌ركی گشتمانه ژیرانه به‌رگری له‌و هه‌نگاوه ده‌ستورییه بكه‌ین، ئه‌ویش به دروست كردنی به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی كاتیی بۆ پشتیوانی ده‌ستورێكی كوردستانیانه كه ناسناسه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییمان بپارێزێت و دوایش بتوانین ده‌نگی پێبده‌ین. ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو ده‌نگی له‌دژ كۆكه‌ینه‌وه‌و داوا بكه‌ین گه‌لی موسڵمانی كورد ره‌تی بكه‌نه‌وه و پێی رازی نه‌بن و ماڵی قه‌ڵبیش شایسته‌ی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی .