06/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا: پڕچه‌ككردنی راستەوخۆی كورد و سوننه یه‌كه‌م هه‌نگاوی دابه‌شكردنی عێراقه
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، رایگه‌یاند: پڕچه‌ككردنی راسته‌وخۆی كورد و سوننه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی دابه‌شكردنی عێراقه.
نه‌سروڵڵا له وتارێكیدا رایگه‌یاندوە: ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی دژی داعش پێكهێنراوه و ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، ئامانجی دابه‌شكردنی عێراق و دواتر وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی.
وتیشی "پڕۆژه‌یاساكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی پڕچه‌ككردنی كورد و سوننه‌كان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ دابه‌شكردنی عێراق".
سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی و وڵاتانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیش له یه‌مه‌ن ئاماژەی بەوە کردووە "هێرشه‌كانیان شكستیهێناوه و تا ئێستا هیچ ئامانجێكیان به‌دینه‌هێناوه، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه عه‌بدڕه‌به مه‌نسوور هادی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌نعای پایته‌خت.