06/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەم نزیکانە پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنە 21 كەسییەكە دەدات
لەو بارەیەوە فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بریارە لە نزیكترین كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنە 21 كەسیەكەی هەمواركردنەوەی دەستور بدرێت.
وتیشی ، دابەشكردنی لیژنەكە یەكلای كراوەتەوەو بەپێی سیستمی سانتلیگۆ ئەندامانی لیژنەكە بەسەر لایەنە سیاسیەكاندا دابەشكراوە.
سكرتێری پەرلەمان روونیشی كردەوە بەپێی دابەشكردنەكە پارتی دیموكراتی كوردستان 7 ئەندام و بزوتنەوەی گۆڕان 5 ئەندام و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 3 ئەندام و یەكگرتووی ئیسلامی 2 ئەندام و كۆمەڵی ئیسلامی 1 ئەندام و مەسیحیەكان 1 ئەندام و توركمانەكان 1 ئەندام و چوار حزبەكەی تر واتە حزبی شوعی و سۆسیالیست و بزوتنەوەو ئاراستەی سێیەم 1 ئەندامیان لە لیژنەكەدا دەبێت.
فەخرەدین قادر راشیگەیاند: ئەمرۆ لە سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە فراكسیۆنەكانمان ئاگادار كردووەتەوە كە بەپێی پشكی خۆیان ناوەكانمان بۆ بنێرن بۆ ئەوەی لە نزیكترین كۆبوونەوەی پەرلەماندا دەنگیان لەسەر بدرێت.