مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەولەویەتی ئێستای كوردستان‌و ئەمریكا ئەوەیە كە داعش لەناوچەكە دوربخەنەوە، ئاشكراشی كرد كە ریفراندۆم بۆ سەر بەخۆی لەبەر شەڕی داعش دواكەوتووە.
سه‌رۆك بارزانی گوتی، كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه، باسی هه‌موو شتێكمان كردووه، به‌لام بۆ ئێمه‌یش و بۆ ئه‌مه‌ریكایش جارێ وا چاكتره داعش بنه‌بڕ بكه‌ین، سه‌رۆك ئۆبامایش به لایه‌وه گرینگ بوو چه‌ك بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه، جا چۆن ده‌گات بۆ ئێمه گرینگ نییه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یش كه په‌یمانی سه‌رۆك دابوو ڕیفراندۆمێك ساز بده‌ن و ئایا ئێستایش له‌سه‌ر هه‌مان به‌ڵێنن تا خه‌لكی كوردستان چانسی ئه‌وه‌یان هه‌بێ بڕیار له مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق بده‌ن؟
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، وڵاتی ئێمه له شه‌ڕدایه بۆیه ڕیفراندۆم دواكه‌وتووه، بەڵام ده‌كرێ، هه‌نگاوی یه‌كه‌م په‌رله‌مان نای كه دامه‌زراندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی كوردستان بوو. پێویستیشمان به هاوكاری و به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ بۆ سازدانی ڕیفراندۆم له كاتی سازدانیدا.
سەبارەت بە سەربەخۆیش بارزانی وتیشی"مەسەلەی ریفرادۆم بۆ سەر بەخۆیی لەبەر شەڕی داعش دواكەوتووە، وەزعی شەڕ پرسی ریفراندۆمی داخستوە، بزانین خەڵكی كوردستان چی دەوێت بۆ ئەوەی ئێمەشو وڵاتانی دەرەوەش بزانن، بۆیە پێویستیمان بەهاوكاریی نێودەوڵەتیە بۆ ریفراندۆم".