سامانە سروشتییەکان: مانگی رابردو زیاتر لە (16) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە
06/05/2015 نوسەر: bzavpress

سامانە سروشتییەکان: مانگی رابردو زیاتر لە (16) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئاشکرای دەکات کە مانگی نیسان (16) ملیۆن و (878) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردوە کە (12) ملیۆن و (457) ملیۆن بەرمیلی هی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم و ئەوی دیکەی لە کێڵگە نەوتییەکانی باکورەوە بوە.
بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ھەرێمی کوردستان لە نیسانی رابردوودا رۆژانە بڕی ٤١٥ ھەزارو ٢٤٦ بەرمیلی لە کێڵگەکانی ھەرێمی کوردستان و ١٤٧ ھەزارو ٣٨٧ بەرمیلی لە کێڵگەکانی کۆمپانیا نەوتی باکور ھەناردە کردووە.
ئەوەشخراتەوەتەڕوو کە لە کۆتایی مانگی نیساندا سەرجەم نەوتە ئەمبارکراوەکانی ھەرێمیشیان لە بەندەری جەیھان رادەستی کۆمپانیای سۆمۆکردووە کە بڕیکەی یەک ملیۆن و ١٨٢ ھەزارو ٩٤ بەرمیل نەوت بووە.
 لەبەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ھاتووە کە بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەنێوان وەزیری سامانە سروشتیەکان و وەزیری نەوتی فیدراڵدا رێکەوتنی لەبارەوە کرا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا پابەنبێت بەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا تێکڕای ٤٦٨ ھەزار بەرمیلی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات، بەڵام ئامارەکان دەریدەخەن کە حکومەتی ھەرێم بە تێکڕای ٦٦ ھەزارو ,٢١٠ بەرمیل، بڕە دیاریکراوەکەشی تێپەڕاندووە.