کۆنگرێس پرۆژەی مەشق و راھێنان کردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە پێشکەش بە وڵاتەکەی دەکات
07/05/2015 نوسەر: bzavpress

کۆنگرێس پرۆژەی مەشق و راھێنان کردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە پێشکەش بە وڵاتەکەی دەکات

پرۆژەیاسایەک ئاراستەی سەرۆکی ئەمەریکاکراوە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرێسەوە , پرۆژەکەش بریتیە لە ,  مەشق و راھێنان کردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ ماوەی ٣ی ساڵ .

بەپێی زانیاریەکان  ئەندامانی ھەردوو حیزبی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی  نێو کۆنگرێس , پرۆژە یاسایەکیان پێشنیازکردوە بۆ باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا , تێدا دەسەڵات بە سەرۆکی ئەمەریکا بەخشراوە , کە مەشق و راھێنان بەھێزی پێشمەرگە بۆ ماوەی ٣ ساڵ بکرێت لە لایەن راوێژکارە سەربازییەکانی ولاتەکەیانەوە , جگە لەوەش لەرووی چەک و تەقەمەنییەوە ھاوکاری پێشمەرگە بکرێت .

جێی ئاماژە بۆ کردنە , پێشتریش لیژنەی سەربازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا , پرۆژە یاسایەکی پەسەندکردبوو , کە راستەوخۆ ھێزی پێشمەرگە و سوننەکان پڕچەک بکرێت ,بەڵام حکومەت و بەشێک لەلایەنەکانی عێراق دژی ئەو پرۆژە بڕیارەی ئەمەریکا وەستانەوە , تائێستاش بەروونی دیار نییە , ئاخۆ ئەو پرۆژەییەی کۆنگرێس لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە پەسەند دەکرێت یاخود نا .