07/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حسێن سه‌لامی: واشنتۆن ده‌بێت ده‌ست له هه‌ڕه‌شه هه‌ڵبگرێت
ژه‌نه‌ڕاڵ حسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: واشنتۆن ده‌بێت بزانێت كه سه‌رده‌می به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ته‌واو بووه‌و ئێران خۆی بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ئاماده‌كردووه.
ناوبراو راشیگه‌یاندووه ئێران پێش ئه‌وه‌ی كه خۆی بۆ ئاشتی ئاماده كردبێت خۆی بۆ شه‌ڕێكی به‌ربڵاو و درێژخایه‌ن ئاماده‌كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانی بكاته سه‌ر ئێران ئاسمان ئه‌وا ئاسمانی لێ ده‌كه‌ین به ئاگر.
جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌له فڕۆكه‌وانانی ئه‌مریكا كرد‌و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌وانانی ئه‌مریكا هێرش بكه‌ن سه‌ر ئێران ئه‌وه یه‌كه‌مین فڕین و دواهه‌مین فڕینیان ده‌بێت و هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكا به سه‌لامه‌تی ده‌رناچێت، چونكه ئێمه خۆمان بۆ جه‌نگ ئاماده كردووه.
سه‌لامی راشیگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر واشنتۆن لاف لێ بدات و شه‌ڕی ده‌روونی له‌دژی ئێمه به‌رپا بكات ئه‌و كاتیش ئێمه به جدی به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه‌و له مه‌یدانی شه‌ڕ به‌ره‌وڕوویان ده‌بینه‌وه.
جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران داوای له وه‌فدی دانوستانكاری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانیش كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به زمانی هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن له گفتوگۆكاندا قسه‌ی كرد ئه‌وه ئه‌وان مێزی گفتوگۆكان چۆڵ بكه‌ن و جێی خۆیان به به‌رپرسانی سه‌ربازی بده‌ن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه.