رابون مەعروف دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت
07/05/2015 نوسەر: bzavpress

رابون مەعروف دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت

 
سەرچاوەیەك لەفراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: رابون مەعروف لەسەر خواستی خۆی دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بووە لەپەرلەمانی كوردستان.
 
لەبارەی هۆكاری دەستبەرداربوونی لەپۆستەكەی ئەو سەرچاوەیە وتی: لەنامەیەكدا هۆكاری دەستبەرداربوونەكەی بۆ فراكسیۆنەكە روونكردووەتەوە.
 
لەجێگەی رابون مەعروف برزۆ مەجید دەبێتە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان.