07/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرجەم دەرچوانی ماستەرو دکتۆرا دادەمەزرێن
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم سەرجەم دەرچووانی تواناسازیی لەناوەندەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دادەمەزرێنێت.
شوكریە شێخانی ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی دوای چاوەڕوانیەكی چەند مانگی، دەرچووانی تواناسازی هەڵگرانی ماستەرو دكتۆرای تواناسازیی، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ئەو ٧٦ خوێندكارە دەربڕیوە كە بەسەركەوتوویی گەڕاونەتەوە لەدەرەوەی وڵات و بڕوانامەی بەرزی ماستەرو دكتۆرایان بەدەستهێناوە.
سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزراندنیشیان شێخانی دەڵێت ئەو دەرچووانە لەزانكۆو پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێن.