07/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزیری ناوخۆ چارەنوسی بێسەروشوێنانی شەڕی ناوخۆ ئاشکرا دەکات
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە سەرجەم بێسەرو شوێنكراوەكانی شەڕی ناوخۆی هەرێم لەژیاندا نەماون و داوا لە پەرلەمانیش دەكات بەشەهید بیانناسێنێت.
سۆران عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕٍی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە: لەمیانی بەدواداچونم بۆ دیاریكردنی چارەنوسی بێ سەروشوێنكراوان، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم بەفەرمی دان بەوەدا دەنێت كە سەرجەم بێ سەروشوێنان لەهەرێمی كوردستان نەماون .
سۆران عومەر دەشڵێت وەزیری ناوخۆ داواش لە پەرلەمانی كوردستان بڕیارێك دەربكات بۆ بەشەهید ناساندنی ئەو بێسەرو شوێنانەن و خانەوادەكانیشیان ماف ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدانیان پێ بدرێت.