07/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ره‌گ و ریشه‌مان گه‌یشتووه‌ته سه‌ر پشتی گاڕه‌ش !!
به‌شداریكردنم له به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز هه‌لێكی گونجاو بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك راستیی شاراوه بده‌ین به گوێی بینه‌رانی به‌ڕێزدا، له‌و رێگه‌شه‌وه ده‌كرێت هه‌ندێك ئاسوده‌ییم بۆ بێت كه ئه‌وه‌نده‌ی كاتم هه‌بوو پێویست بوو له‌سه‌رم ئه‌و خزمه‌ته بكه‌م، به‌ڵام ناشگونجێت هه‌رچی من بمه‌وێت فریا بكه‌وم له‌وێ بیڵێم، وه‌لێ ده‌كرێت ئێستا له‌م شوێنه‌دا بۆ خزمه‌تێكی فیكریی باشتری خوێنه‌ران و خوێنه‌وارانی گه‌له‌كه‌م قسه‌كانی ئه‌وێم بنوسمه‌وه به هه‌ندێك زیاد و كه‌م كردن و جوانكارییه‌وه.
من ته‌نها قسه‌كانی خۆم وه‌ك مانا یان ده‌قه‌كانی دهگوازمهوهو ئه‌وه‌ی له رووما وتراوه له لایه‌ن میوانه‌كانه‌وه هیچ به پێویستی نازانم بیگێرمه‌وه و بگره گێرانهوهشی بابه‌ته‌كه درێژ‌و ناخۆش ده‌كات وكێش پێی خۆشه با گوێ بگرێته‌وه له ڤیدیۆی به‌رنامه‌كه. بۆ هه‌موو قسه‌كانیشم ریزبه‌ندی به‌كار ناهێنم واته مه‌رج نیه له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی ده‌ست پێبكه‌م ، گرنگ ئه‌وه‌یه مهزههرو جه‌وهه‌ری وته‌كانم بگاته شوێنی خۆی و شوێنی خۆی ده‌ستبخات .
یه‌كه‌م :
كامیان ترسناكه بۆ ئایین و ئایینده؟، خوێندنی كتێبی (آيات شيطانية) له نوسینی سه‌لمان روشدی له یه‌كێك له زانكۆ تایبه‌ته‌كانی ناو هه‌رێمدا- كه ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی ستودیۆ ناوه‌كه‌ی بڵێم- كه هه‌رچی بێ رێزییه كردووێتی به هه‌موو ئایینه‌كان و به تایبه‌تی ئایینی ئیسلام یان خوێندنی ئایاتی خودا و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كه هه‌رچی خێری دونیا‌و دینه تێیدایه ؟؟!!.
دووه‌م :
بۆچی هه‌میشه پرسیار له ئێمه ده‌كرێت كه‌چی ده‌كه‌ین بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له رێگه‌ی زانسته ئیسلامییه‌كانه‌وه،ئێمه پرسیارده‌كه‌ین و ده‌ڵێین نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر یان نه‌ته‌وه‌په‌رستان تا كوێ و چه‌ندێ رێگه ده‌ده‌ن زانستی ئیسلامیی بونی هه‌بێت؟!، نه‌ته‌وه په‌روه‌ریی و نه‌ته‌وه‌یی بوون كاتێك راستگۆیانه‌یه كه خه‌می گه‌وره‌ی ئایینی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بخوات و به حورمه‌ته‌وه لێی بروانێت!، مانای نیه كه‌سێك بڵێت من نه‌ته‌وه‌ییم و رێزی ئایینی گه‌له‌كه‌ی وه‌كو پێویست نه‌گرێت و وه‌كو ئه‌رك پێی هه‌ڵنه‌ستێت. ( ئه‌م چه‌ند رسته‌یه قرتابوو له به‌رنامه‌كه‌دا). هیوادارم هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی بێت، با ئه‌وه‌ش خاتری ئه‌وان بێت!.
سێیه‌م :
خوێندنی نیوه مانای هه‌ندێك له‌ته ئایه‌ت و كه‌مه‌ك فه‌رمووده‌ی گوشراوو كزۆڵكراو هه‌تا وه‌كو خۆیان نه‌دریت به گوێی خوێندكاردا، ئه‌نجا له لایه‌ن پسپۆری وه‌رزش و هونه‌ره‌وه بوترێته‌وه‌و له به‌كالۆریۆس %20 نمره‌ی له‌سه‌ر بێت و سه‌رپه‌شتیاری وانه‌ی په‌روه‌رده ئیسلامیی نه‌بێت و هه‌فته‌ی دوو نیو سه‌عاتیی بێت، ئه‌نجا بكه‌وێته كۆتایی هه‌فته‌شه‌وه، هه‌رچی ئاماده‌یی و سه‌ره‌تاییی ئیسلامیی پێشتریش هه‌بوو له هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی و شارهكانیتر هه‌موویان داخست، هێشتا جه‌نابی وه‌زیر پێی زۆره‌و ده‌ڵێت: ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی قیتالی باویان نه‌ماوه‌و ئایه‌ته قیتالییهكان له مه‌نهه‌جدا (كه وجودی نییه) لاده‌به‌ین و چاودێری مامۆستای ئایین ده‌كه‌ین !!!. ده‌بێت ئهوقافییهكان كه كۆچیان پێكرا بۆ په‌روه‌رده چ به‌ره‌كه‌تێك چاوهرووانیان بكات؟!
چواره‌م :
فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن له كوردستان جێی پرسیار‌و گومانه!، پێویسته ئه‌وه روون بێته‌وه كه فه‌لسه‌فه‌ی خوێندن لای ئێمه ده‌یه‌وێت نه‌وه‌كان دۆستی خودا‌و به‌ره‌و خودا برۆن یان دژه خودابن و لێی راكه‌ن!؟، پاشان فه‌لسه‌فه بۆ به‌شه مادییهكهشی چیه؟، ئایا ده‌ویسترێت كوردستان بكرێته وڵاتێكی كشتوكاڵی یان پیشه‌سازیی یان بازرگانی ...ئه‌و دوو فه‌لسه‌فه مه‌عنه‌ویی و مادییه جێی پرسیارن وه‌ڵامی روونی ده‌وێت !. برۆ هه‌ر وڵاتێكی ئه‌م جیهانه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی هه‌یه و له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنه‌وه ده‌یه‌وێت پێی بگات و نه‌وه‌ی نوێی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكات.
پێنجه‌م :
بۆچی ته‌نها زانستی ئیسلامیی و مامۆستایانی ئه‌و بواره له‌ژێر فشار‌و چاودێریدان؟!. ئایا جوامێری بۆ گه‌له‌كه‌مان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وه‌نده زۆره هه‌تا فشار‌و چاودێر‌و بهدواچوونیش بكات بۆ زانكۆ بیانیه‌كانی ناو هه‌رێم تا بزانرێن مه‌نهه‌جی ئه‌وان دژی ئایین و كه‌لتور و زمان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیه؟!!.
شه‌شه‌م :
له 5000 پێنج هه‌زار زانا‌و مه‌لای مزگه‌وت ته‌نها باسی مه‌لاو نیوێك ده‌كرێت چووبێته ناو داعشه‌وه!، له هه‌زاران خوێندكاری زانسته ئیسلامییه‌كان باسی چه‌ند دانه‌یه‌ك هه‌یه !، ئیتر بۆ فوو فشه به‌و بوختانه‌وه ده‌كه‌ن گوایه داعش تێی داوین له رێگه‌ی زانستی ئیسلامیی و مامۆستا‌و مه‌لاكانه‌وه.
حه‌وته‌م :
به توانجه‌وه پێمان ده‌ڵێن زانسته ئیسلامییه‌كان نه‌یتوانی مه‌حوی و نالی و مه‌وله‌وی و هاووێنه‌كانیان پێبگه‌یه‌نێت!، فه‌رموون ئێوه پێمان بڵێن له بواره‌كانی فیزیا‌و كیمیا‌و ته‌كنه‌لۆژیا و كاره‌با و هتد ئه‌وانه كێن كه به خوێندن و په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بوونه‌ته عه‌بقه‌ری و هه‌ڵكه‌وتووی جیهانی و له‌و سه‌ری دونیا‌و قوڵایی رۆژئاواوه مرۆڤه‌كان دێن وانه‌یان لا ده‌خوێنن ؟؟!.سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن هه‌مووی وه‌كو یه‌ك كراوه‌ته بهندخانهیهك بۆ قه‌ڵه‌م و تهمهڵخانهیهك بۆ فیكر و سهیرانگهیهك بۆ جه‌سته!.
هه‌شته‌م :
كارێ مه‌كه‌ن خه‌ڵك برواته ماڵه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ئه‌وقاف و خوێندنی باڵا گرفت و ناسۆریمان هه‌یه، بۆیه پێویسته زانسته ئیسلامییه‌كان له رێگه‌ی هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی ناوبراوه‌وه گرنگی پێبدرێت و هه‌موو ده‌رگایه‌كی پێشكه‌وتنی لێبكرێته‌وه‌و دووربێت له فشار‌و تۆمه‌ت و جه‌نگی ده‌روونیی، ئه‌گینا خه‌ڵك پاساوی مه‌شروعی بۆ دروست ده‌بێت و وه‌كو سه‌رده‌می سته‌مكاری ده‌رۆنه ماڵه‌وه و به سه‌دان په‌ناگه دروست ده‌كه‌ن و حكومه‌تیش نازانێ چی ده‌گوزه‌رێت!، گرنگیدان و رێزگرتن له زانا‌و زانست و زانینگه‌ی ئیسلامیی جگه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری سیاسیی و دادخوازیی هیچ بهرههمێكیتری نابێت!.
نۆیه‌م :
ئه‌وه ئێوه‌ن كه هه‌رێمتان پڕكردوووه له (فۆبیا)و تۆقین له ئیسلام و ده‌تانه‌وێت داعش و داعشاندن بكه‌نه پاساو بۆ هه‌موو تۆمه‌ت و تۆقاندنێك .
ده‌یه‌م :
رووم له‌و مهلابهڕێزه بوو كه ده‌یوت نوێنه‌رایه‌تی كه‌س ناكه‌م به‌ڵام هه‌ر خه‌ریكی به‌رگری بوو له وه‌زیرو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یان ئه‌وه بوو هه‌ر باسی خۆی و ئازایه‌تی خۆی ده‌كرد، ئه‌وه‌ی دڵی شكاندم ئه‌و قسه‌ی بوو كه ووتی هه‌ر مه‌لایه‌ك دژایه‌تی ئه‌و بریاره‌ی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بكات ئه‌وه خزمه‌ت به داعش ده‌كات !، بۆیه ناچاری كردم بڵێم : ئه‌گه‌ر مه‌لا ومهلایهتی وه‌كو ئه‌مه بێت كه تۆ ده‌یكه‌یت پێویسته پێداچووونه‌وه‌ی ووردی بۆ بكرێت و له‌وێوه چاكسازی بكرێت، ماقوڵه تۆ هاوپیشه‌و هاومێزهری خۆت تۆمه‌تبار بكه‌یت به داعش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بریارێكی ئه‌وقافیان قبوڵ نیه !!؟ . ئه‌نجا رووم له هه‌موو عه‌لمانیه‌كان كرد كه خۆتان مهپروكێنن چونكه ئیسلام و ئیسلامه‌تی و زانست و هزری ئیسلامی ریشكی چووه به قوڵایی زه‌ویدا، به‌ڵكو گه‌یشتووه‌ته سه‌رپشتی گاره‌ش و هه‌رده‌مێنێته‌وه